هەواڵ

وتار

سه‌رەتایه‌ک بۆ پێناسه‌کردنی زانستی فنوون و ڕەوانبێژی ئه‌دەبی

جەعفەر قارەمانی

سەرەتایەک بۆ پێناسەکردنی زانستی فنوون و ڕەوانبێژی ئەدەبی لە ئەدەبیاتی کوردی جەعفەر قەهرەمانی ماستەری زمان و ئەدەبی فارسی   کورتە  زانایانی ئه‌ده‌بی به‌ کۆی سێ زانستی: مه‌عانی، به‌یان و به‌دیع فنوون و ڕه‌وانبێژی ئەدەبی ده‌ڵێن. مه‌به‌ستی له‌ داهێنانی فنوون و ڕه‌وانبێژی ئەدەبی له‌ کۆمه‌ڵگای موسڵماناندا سەرەتا لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌مزی ئێعجازی ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز بووه‌. ور‌ده‌ ورده‌ فنوون و ڕه‌وانبێژی ئەدەبی وه‌ک ... درێژەی بابەت »

شێعرێک به‌ ڕیتمی ڕووبار / د.رەهبه‌ر مه‌حموودزادە

1

  شێعرێک به‌ ڕیتمی ڕووبار سووکه‌ سه‌رنجێک له‌سه‌ر شێعری “نه‌شته‌ر! به‌ ڕه‌نگێکی دیکه‌ی تره‌وه‌” ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده‌  (۱) یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێعری شێت کار کردن و کایه‌ کردن به‌ “وێنه‌ی حه‌ره‌که‌تی”یه‌. ئه‌م شێوازه‌ بۆ سازکردنی ئیماژی شێعری، به‌ شێعری شێته‌وه‌ هاته‌ ناو پانتای شێعری کوردییه‌وه‌. یوونس ڕه‌زایی له‌ نێوان دوو بژارده‌ی ستراتێژیکی “جووڵه‌ پێدانی وێنه‌” و “وێنه‌ سڕینه‌وه له‌ شێعر‌”، بژارده‌ی ... درێژەی بابەت »

ئوستووره؛ یه‌‌كه‌‌م پێگه‌‌ی گێڕانه‌‌وه

IMG_6170

ئوستووره؛ یه‌‌كه‌‌م پێگه‌‌ی گێڕانه‌‌وه ئه‌مجه‌د غوڵامی ده‌‌ڵێن له‌‌ سه‌‌ره‌‌تادا، سروشت وه‌‌ها گه‌‌مارۆی یه‌‌كه‌‌مین مرۆڤه‌‌كانی دابوو، كه‌‌ له ‌‌نێوان لایه‌‌نی خێرو‌‌خۆشی‌هێنه‌‌ر یان چه‌‌وسێنه‌‌ریدا سه‌‌رسام له‌‌یه‌‌كتریان ده‌‌ڕوانی. هه‌‌ندێ‌‌جار به ‌‌باوه‌‌شێكی ئاوه‌‌ڵا و پڕ‌‌ له‌‌ خۆشه‌‌ویستی باوه‌‌شیان بۆ لایه‌‌نی خێرو‌‌خۆشی‌هێنه‌‌ر ده‌‌گرته‌‌وه‌‌ و تاسه‌‌ی باران‌‌ و گه‌‌رما و تیشكی رۆژیان ده‌‌كرد‌‌ و هه‌‌ندێ‌‌جار له‌‌به‌‌ری ده‌‌رده‌‌چوون‌‌ و به‌‌ بێزراوی خۆیان له‌‌ هه‌‌وره‌‌بروسكه‌‌ و  ئاگر یان ... درێژەی بابەت »

پێگه‌ى ئه‌ده‌بى مناڵان له‌ رۆژهەڵاتی كوردستان

شەریف فەللاح

پێگه‌ى ئه‌ده‌بى مناڵان له‌ رۆژهەڵاتی كوردستان شه‌ریف فه‌لاح ـ سنه‌ به‌رایى: سه‌رنجدان به‌ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له‌لایه‌ن ئێمه‌ كوردانه‌وه‌ دواتر و دێرتر له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌ستی پێكردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژئاوا «جیمز جان وی» – رۆحانی مه‌سیحی- یه‌كه‌مین كتێبی له‌ ساڵی ۱۶۷۱ زایینی بۆ منداڵان نووسی و له‌ ئه‌مریكا یه‌كه‌مین خوێندنگه‌ی منداڵانی ته‌مه‌نی ۹ به‌ره‌و ۱۶  ساڵ له‌ ساڵی ۱۸۰۳ زایینی ... درێژەی بابەت »

بەیتی سەیدەوان لە ئەدەبی زارەکیی کوردیدا

Cemal_necari

بەیتی سەیدەوان لە ئەدەبی زارەکیی کوردیدا جەمال نەجاری باسکردن لە ئەدەبی زارەکیی کوردی کارێکی ئاسان نییە و زۆر هەڵدەگرێ، بەگشتی لقە جۆربەجۆرەکانی ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردی هەڵگری لێکۆلینەوەن، “سیاچەمانە” و “هۆرە” و “لاوک” و “حەیران” و “قەتار” و “بەیت”، کە دەچنە خانەی ئەدەبی زارەکیی کوردیدا و بۆ ئەمڕۆ بوونەتە سەرمایەکی کەلەپووری نەتەوەیی بۆ گەلی کورد. دوکتور عێزەدین مستەفا رەسوڵ لە مێژووی ... درێژەی بابەت »

رەوتی گۆڕانکاریی قاڵب و ناوەڕۆک لە شیعری حاجی قادری کۆیی-دا

29888_1175199438896_770921_n

رەوتی گۆڕانکاریی قاڵب و ناوەڕۆک لە شیعری حاجی قادری کۆیی-دا                            عەبدولخالق یەعقووبی (هەولێر/زانکۆی سابیس) پوختە: لەم وتارەدا هەوڵ دەردرێت ئەوە بسەلمێندرێت کە شیعری حاجی قادری کۆیی سێ قۆناغی جیاوازی لە باری قاڵب و ناوەڕۆکەوە بڕیوە. قۆناغی یەکەم ئەو قۆناغەیە کە حاجی لە قاڵبی شیعریی غەزەل کەڵک وەردەگرێت و تێیدا پتر باسی دڵداری و تەغەزول دەکات. لە قۆناغی دووهەمدا، قەسیدە ... درێژەی بابەت »

چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئەدەبی خۆمان / کاوە محەمەدزادە

كاوه‌ محه‌مه‌دزاده‌

چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئەدەبی خۆمان  كاوه‌ محه‌مه‌زاده‌ ئەو بیرۆکەیە وا کەسێتی ئێمەی کورد، وەکوو دیاردەیەکی سەربەخۆ پێناسە دەکات، هەڵەیەکی گەورەیە. کەسایەتی کورد جۆرێک ئیمکانە (possibility). ئەگەری ئەوە هەیە چوارچێوەی کەسێتیی ئێمە لە گۆڕانێکی سەیردا، کوردێکی‏تر بگوورێنێ. بەرهەمی ئەو گۆڕانە خەیاڵیە، دیالێکتیکی مانامەندی پێوەندیی ئێمە و ئەوانیدیە. بەپێچەوانەی بۆچوونی رەفێق سابیر(٢٠٠٨) لەسەر ئەو بۆچوونە نیم، دروستبوونی ناسیۆناڵیزم، لە دڵی کولتوردا، بە دابەشبوونی ... درێژەی بابەت »

گێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا

seyd qadr

گێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا سه‌یدقادرهیدایه‌تی (ته‌کامول‌) یه‌کێکە له‌ تیۆرییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می مۆدێرن؛ عه‌قڵ‎باوه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ و پۆزێتڤیسته‌کان و به‌ گشتی زۆربه‌ی مۆدێرنیسته‌کان، پێشکه‌وتن و هه‌موو گۆڕان‎کارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ پێی تەكامول و گه‌شه‌کردن شی ده‌که‌نه‌وه‌.‌ به‌ گوێره‌ی تیۆریی ته‌کامول، هه‌موو گۆڕان‎کارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و زانستییە‌کان له‌ گه‌شه‌كردن و پێشکه‌وتن‎ دان.  ته‌کامول‎باوه‌ڕه‌کان پێیانوایه‌ که‌ هه‌موو ڕووداوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ... درێژەی بابەت »

سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ (۲)

photo_2015-10-05_01-30-25

سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ (۲) ئه‌مجه‌د غوڵامی   ڕه‌نگه‌ دوای به‌شی یه‌که‌می بابه‌تی گێڕانه‌وه‌ به‌و قیناعه‌ته گه‌یشتبێتین که‌ ژیانی ئێمه تا چ ڕاده‌یه‌ک ئاوێته‌ی گێڕانه‌وه‌ بووه و گێڕانه‌وه‌کاری ته‌نیا به‌ ده‌قی چیرۆک و حه‌قایه‌ت کۆتاییان پێ‌نایه، چونکا وه‌ك میشل دۆسێرتۆ ده‌ڵێ: “کۆمه‌ڵگاکان به‌ سێ مانا ده‌توانن کۆمه‌ڵگای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه و پێداچوونه‌وه بن: یه‌ک؛ به‌ پێی چیرۆکه‌کانی (له حه‌قایه‌تی داڕشته‌وه بگره هه‌تا حه‌قایه‌تی ... درێژەی بابەت »

خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کاریگه‌ریی ئاڵتوسێر له‌سه‌ر ژیژه‌ک

بەختیار سەجادی

ئایدیۆلۆجی، بۆشایی و ئه‌ویتری ناته‌واو: خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کاریگه‌ریی ئاڵتوسێر له‌سه‌ر ژیژه‌ک   د. به‌ختیار سه‌جادی و. له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: قوتبه‌دین ئه‌حمه‌دی (سنه‌) واتایه‌کی سه‌ره‌کی له‌ کۆی پرۆژه‌ی تیۆرکی ژیژه‌ک-دا بریتییه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ی به‌ها و بایه‌خی فه‌لسه‌فیی تیۆرییه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ که‌ تێیدا هه‌وڵی لێک­ئاڵاندنی مارکس و هێگل ده‌درێ. لاکان کاریگه‌رێتیی قووڵی له‌ سه‌ر ژیژه‌ک داناوه‌ و به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ی وردی لاکان-ه‌وه‌یه‌ که‌ ژیژه‌ک ... درێژەی بابەت »