هەواڵ

وتار

باسێک لەسەر کۆنترین شیعری دونیا

11851189_888790161206722_578913963_n-150x150

“ئینهێ دۆنا؛خاتووخوای شێعر“ “باسێک له‌ سه‌ر کۆنترین شێعری دونیا“ وه‌رگێڕ:له‌یلا ساڵحی   هه‌زار و سه‌د ساڵ به‌ر له‌”سافۆ”((Sappho و هه‌زار و حه‌وت سه‌د ساڵ پێش “هۆمێر”،له‌ شاری ئوور(ur)کاهینێک به‌ ناوی “ئینهێ دۆنا”(Enheduanna) ده‌ژیا.ئه‌و هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ هۆنراوه‌ی به‌رزی”ئینانا(Inanna)؛خاتوونی گه‌وره‌ترین دڵی”(۱)هۆندۆته‌وه‌.ئه‌و به‌رهه‌مه‌ کۆنترین شێعری جیهانه‌.تا‌ ئه‌و جێیه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ شێعره‌که‌ی”ئینهێ دۆنا”یه‌که‌م شوێنه‌وارێکه‌ که‌ له‌سه‌ر سواڵه‌ته‌ سومێری یه‌کان نووسراوه‌ته‌وه‌،که‌وایه‌ لانی که‌م ... درێژەی بابەت »

خوێندنه‌وەی چیرۆکی “له‌دێرسیم مردم، له‌بانه‌ شێت بووم”

مەحمود نەجمەدين

كۆكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ دابڕاوه‌كانی جه‌سته‌ له چیرۆكی له‌دێرسیم مردم، له‌بانه‌ شێتبووم-ی مه‌حمود نه‌جمه‌دین- دا  ‌دانا عەسکەر كاتێك ده‌گوترێت رۆمان و ئه‌فسانه‌ په‌یوه‌ندی به‌شارو عه‌قڵییه‌تی نووسینه‌وه‌ی شاره‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ چیرۆك په‌یوه‌ندی به‌شارو شارستانیه‌ته‌وه‌ نییه‌،  هه‌موو ده‌زانین به‌شێكی زۆری شارستانییه‌ته‌كانی دونیا له‌یۆنانی كۆنه‌وه‌ له‌سه‌ر شیعرو ئه‌فسانه‌ بنیاد نراون،  واتا چه‌نده‌ شیعر رۆڵی له‌بنیادی عه‌قڵیی شاردا هه‌بووه‌ ئه‌فسانه‌ش هیچی له‌و رۆڵه‌ ... درێژەی بابەت »

شوێن و ناسنامه له ئاخرین ماڵی “قانیع”ـه‌وە تا رقی پیرۆزی “هێمن”

29888_1175199438896_770921_n

شوێن و ناسنامە لە ئاخرین ماڵی “قانیع”ـه‌وە تا رقی پیرۆزی “هێمن” رەخنەیەکی بەراوردکارانەی دوو دەقی شیعریی ئەدەبیاتی بەرخۆدانە عەبدولخالەق یەعقووبی دەقی یەکەم (قانع) ئاخرین ماڵی… ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه‌  ئه‌م که‌له‌بچه‌ مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه‌  بووکی ئازادیم ئه‌وێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پی‌ی  ئه‌ڵقه ‌ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌نم وه‌ک پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه‌  گه‌رچی دوژمن وا ئه‌زانێ من به‌ دیلی لاڵ ئه‌بم  ... درێژەی بابەت »

سه‌‌ره‌تایه‌ك بۆ گێڕانه‌‌‌وه‌‌‌ (۱)

IMG_6170

سه‌‌ره‌تایه‌ك بۆ گێڕانه‌‌‌وه‌‌‌ * (۱) ئه‌‌مجه‌د غوڵامی ده‌‌ست‌نیشانكردنی سه‌‌ره‌تایه‌ك بۆ گێڕانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌سه‌‌ره‌تادا، راست وه‌ك مه‌ته‌ڵی هێلكه‌‌ و باڵنده‌‌ ده‌چێ، كه‌‌ دوای پرسیار له‌‌‌ حه‌قیقه‌تی سه‌‌ره‌تایی‌تر بوونی هه‌‌‌ر كامه‌یان، گه‌‌مه‌‌‌یه‌‌ک له‌‌‌ خول‌خواردن و بێ‌مانایی بۆ به‌‌رده‌نگ ساز ده‌بێ، هه‌‌‌ر ئه‌‌م خول‌خواردنه‌‌شه‌‌ که‌‌ ده‌بێته‌‌ تاقانه‌‌‌ مانابه‌‌خشی مه‌ته‌ڵه‌که‌. واته‌‌‌ له‌‌‌ بێ‌مانابوونی حه‌قیقه‌تی خۆی و سه‌‌رقاڵ‌كردنی به‌‌رده‌نگ بۆ دۆزینه‌‌وه‌ی رێوشوێنی “چی” “له‌‌ كوێدا”، ... درێژەی بابەت »

راپۆرتێک له پێنجه‌مین پانێلی ئه‌نجومه‌نی ئەدەبیی بۆکان

11805775_613795092056135_740035607_n

ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی راپۆرتێک له پێنجه‌مین پانێلی ئه‌نجومه‌نی ئەدەبیی بۆکان ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤دا رۆژی |شەممه ١٠ گەلاوێژ کۆڕێکی لە ژێر ناوی “ئەدەبیاتی فولکلۆریکی کوردی” به وتاربێژی “د.حوسێن میکائیلی” بەڕیوە برد.ئیستاش پوختەیەک لە باسەکانی ئەو دانیشتنه دەخەینه بەر چاو و زەینی خوێنەرانی هێژای ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان. د.میکائیلی سەرەتا چەند بیر و رای جیاوازی سەبارەت ... درێژەی بابەت »

چەند تایبەتمەندی چیرۆکی ئێستای کوردی

ئه‌حمه‌د چاك

چەند تایبەتمەندی چیرۆکی ئێستای کوردی ئەحمەد چاک   کاتێک کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەچەشن و جۆراوجۆرت لەبەر دەست دایە و پێوەی ئەو فەزایەی کە ئەم بەرهەمانە سازیان داوە پێناسەی بکەی؛ تووشی گرفتگەلی زۆر دێیت. لەلایەکەوە هێندێک بەرهەم هەن کە شیاوی پەسن و پێداهەڵکوتنن، لەو لاوەش تاقمێکت بەرهەم لەبەر دەست دایە کە لاوازن، شتێکی ئەوتۆیان پێ نییە ئاڕاستەی کەن، دیسانەوەش هەمووی بەرهەمەکانت بۆ ... درێژەی بابەت »

“هه‌ر “دۆن‌کیشووت” به‌س بوو کاک ئه‌حمه‌د!”

205711_103904466361966_7776898_n

“هه‌ر “دۆن‌کیشووت” به‌س بوو کاک ئه‌حمه‌د!” یوونس رەزایی  گیل‌گه‌میش ئاوا بیر ده‌کاته‌وه‌: “ئایا منیش وه‌ک ئه‌نکیدۆم به‌سه‌ر نایه‌ و نامرم؟… ده‌ردی سه‌ر دڵم شێواندوومی، وه‌حشه‌تی مه‌رگ گیان و ده‌روونمی ئاخنیوه‌. ئێسته‌ به‌و ده‌شته‌‌دا به‌ هه‌ڕه‌مه‌ تێده‌په‌ڕم. پێم ده‌رێگایه‌ک ناوه‌ ده‌مباته‌ لای “ئووت‌نه‌پیش‌تیم” ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌به‌دی پێ دراوه‌. ده‌ڕۆم، هه‌ر ده‌ڕۆم تا بگه‌مه‌ لای.(شاملوو:۲۰۰۵)   ۱     ئه‌حمه‌دی قازی نووسه‌ر ... درێژەی بابەت »

جه‌سته‌یه‌کی بێ پاسپۆڕت، شیعرێکی بێسنوور

66616_584965104865403_477775609_n

جه‌سته‌یه‌کی بێ پاسپۆڕت، شیعرێکی بێسنوور    ئیسماعیل ئیسماعیل زاده شێرکۆ بێکه‌س شاعیری گه‌ل و خه‌باتکاری رێگه‌ی ئازادیی، مرۆڤێکی ناڕازی، یه‌کسانی خواز و رادیکاڵ بوو که‌ له‌ رێگه‌ی شیعره‌وه‌ ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه‌ که‌ بۆته‌ شاعیری نه‌ته‌وه‌که‌ی. به‌تایبه‌تیی له‌و به‌شه‌ له‌ شیعره‌کانیدا که‌ ئاواته‌کان، ژان و ئازار و ئه‌ڤین و خواستی خه‌ڵک به‌ ... درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتێک لە چوارەمین پانێلی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

رەحیم

چوارەمین پانێلی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان بە سەردێڕی خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنووسی کوردستان و لە لایەن رە‌حیم عەبدولڕەحیم زاده ماستەری شانۆ، چیرۆکنووس و رەخنەگر له رۆژی ٣ی گەلاوێژ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوه چوو. لە سەرەتای کۆڕەکەدا عەبدولڕەحیم زاده بە ئاماژه بەوەی ناکرێ هەموو ئەدەبیات لە چوارچێوەی فۆرموولەکان دا بەند کەی و بەردەوام هێندێ بەرهەم هەن که لەم چوارچێوانە لا دەدەن ... درێژەی بابەت »

چەند تێبینییەك لەسەر كۆڕی خەسارناسی چیرۆكی كوردی

سەید قادر

چەند تێبینییەك لەسەر كۆڕی خەسارناسی چیرۆكی كوردی سەیدقادر هیدایەتی ١- خەسارناسی(آسیب شناسی) یان پاتۆلۆژی شێوازێكی تایبەتی زانستی پزیشكی و تەجروبییە، كە هاتۆتە نێو زانستە ئینسانییەكانەوە. بە هۆی ئەوەی شێوازێكی پۆزێتویستی و تاقیگەیی(آزمایشگاهی)یە لە لایەن زۆرێك لە بیرمەندانەوە بە هێند وەرنەگیراوە و لانیكەم لە بە كاربردنی وەها سەردێڕێك خۆ دەبوێرن. بە گشتی كەسانێكی وەك ئاگامبێن، ژیژەك، ئالێن بەدیۆ و… پێیانوایە لە ... درێژەی بابەت »