هەواڵ

وتار

خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرای مێژووی چیرۆکی کوردی

رەحیم

هه‌ڵکشان به‌ره‌و لوتکه خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرای مێژووی چیرۆکی کوردی ره‌حیم عه‌بدولڕه‌حیم زاده هه‌ر چه‌ن ته‌مه‌نی چیرۆکی کوردی به گشتی له سه‌ده‌یه‌ک تێ­ناپه‌ڕێ و ئه‌م ته‌مه‌نه‌ کورته ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دیسان که‌متر ده‌بێته‌وه و ده‌گاته نیوه سه‌ده‌یه‌ک، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بۆنه‌ی  زۆر هۆکار که شایه‌د گرینگترینیان ره‌وتی  خێرای ئاڵ و گۆڕه‌کان بێ، ئه‌م ته‌مه‌نه کورته، ته‌مه‌نێکی زۆر پڕ هه‌ڵس ... درێژەی بابەت »

خوێندنەوەیەکی رۆمانی گرەوی بەختی هەڵاڵه

11851189_888790161206722_578913963_n

هه‌ڵاڵه‌ و ئاره‌زوویه‌کی ترساو خوێندنه‌وه‌یه‌کی رۆمانی ” گره‌و‌ی به‌ختی هه‌ڵاڵه ‌” نووسراوه‌ی “عه‌تا نه‌هایی“   له‌یلا ساڵحی- بۆکان ئه‌لف):ژن و رۆمان   ژانری ئه‌ده‌بی رۆمان یه‌کێکه‌ له‌ به‌هێزترین ژانره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کان له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه‌، که‌ ده‌کرێ گرینگترین به‌رباسه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌ر وه‌ها کێشه‌ی ژنیش تێی دا ره‌نگ بداته‌وه‌. ده‌شکرێت له‌ ده‌لاقه‌ی رۆمانه‌وه‌ به‌ باشی سه‌یری دۆخی جێگه‌ و پێگه‌ی ژن بکرێ و ... درێژەی بابەت »

خوێندنەوەی ئەدەبیاتی داستانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

عەزیز مەحموودپوور

خوێندنەوەی ئەدەبیاتی داستانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان عەزیز مەحموودپوور رۆژی شەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٤ له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان ، کۆڕیك له مەڕ «رەوتەکانی ئەدەبیاتی داستانی له کوردستان» به وتاربێژی عەزیز مەحموودپوور بەڕێوە چوو . لەم کۆڕەدا ئەم وتارەی خوارەوە لە لایەن وتاربێژی کۆڕەکه خوێندرایەوە. لەسەرەتادا باشتر وایە وردە باسێك سەبارەت بە گێڕانەوە و چیرۆك بێتە ئارا و پاشان ئاوڕێكی بچووك ... درێژەی بابەت »

ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی

1381422_10200751715553991_339923024_n

  ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی  پێناسەیەکی تیۆریک عەبدولخالق یەعقووبی شیعر توندوتیژییەکە لە دەروونەوە کە لە توندوتیژیی دەرەوە دەمانپارێزیت؛ شیعر گوشاری خەیاڵە کە قورساییی واقیعمان لە سەر کەم دەکاتەوە.                          والاس ستیوێنس، شاعیری مۆدێرنیستی ئەمریکی                               ... درێژەی بابەت »

خوێندنەوەی کۆمەڵه چیرۆکی پادشای تەنیایی

photo_2015-07-22_12-17-59

 خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی پادشای ته‌نیایی عەزیز مەحموودپوور ئه‌زموونی چیرۆکنووسی له‌ ڕۆژهه‌ڵات گه‌یشتۆته‌ ئاستێک که‌ بڵێین بۆته‌ خاوه‌نی پێناسه‌ و که‌سایه‌تییه‌کی تایبه‌ت و توانیویه‌تی ڕه‌وتێک پێک بێنێ. ئه‌م بۆچوونه‌ به‌ پێیی  پێشینه‌ و ده‌سکه‌وته‌ فۆرمی و ڕیواییه‌کانی حه‌وزه‌ی چیرۆک ده‌رده‌بڕدرێ که‌ وه‌ک ڕه‌وتێکی دینامیک توانیویه‌تی سنووره‌کانی دیاری بکا و به‌رده‌وام بوونی خۆی وه‌ک به‌ستێنێکی سه‌ربه‌خۆ و ته‌ڤگه‌ڕ ڕابگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌و تاکانه‌ی ... درێژەی بابەت »

راپۆرتێک له یەکەمین پانێلی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

1

“رەوتەکانی شێعری کلاسیکی کوردی” راپۆرتێک له یەکەمین پانێلی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان دوانیوەڕۆی رۆژی شەممه ۶ی پووشپەڕی ۱۳۹۴ یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له ژێر ناوی “رەوتەکانی شێعری کلاسیکی کوردی” به بەشداری کۆمەڵێک له نووسەران و شاعیرانی بۆکان ،مەهاباد و سەقز بەڕێوە چوو.نووسراوەی خوارەوە کورتەیەکه لەو باسانەی وتاربێژی بەرنامەکه رێزدار سەعید نەجاری(ئاسۆ) ئاراستەی ئامادەبووانی کرد. ئێمه بۆ ئەوەی که دەرکێکی دروستمان ... درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتێک لە سێهەمین پانێلی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

IMG_6170

شکست و سازبوونی سووژەی ترانسێندێنتاڵ لە شیعری کوردی ڕاپۆرتێک لە سێهەمین پانێلی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ۲۰ی پووشپەڕ، سێهەمین زنجیرە دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی لە ژێر ناوی “شیعری کوردی: ئەزموونی شکست” بە ئامادەبوونی تاقمێکی زۆر لە نووسەران و شاعێران و ئەدەبدۆستانی بۆکان و شارەکانی هاوێری، بە وتاربێژی ئەمجەد غوڵامی لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان ئاراستە کرا. لە سەرەتای دانیشتنەکە ... درێژەی بابەت »

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نووسه‌ری فه‌رهه‌نگی “کوردستانیکا”

لە راستەوە : 
د.رەحمان وەیسی،عەلی جەوشەنی.ئەمجەد غوڵامی

هه‌ستێک که‌ ۱۵ ساڵی خایاند دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌لی جه‌وشه‌نی نووسه‌ری فه‌رهه‌نگی “کوردستانیکا” ئه‌مجه‌د غوڵامی- ره‌حمان وه‌یسی ڕه‌نگه‌ بۆ زیاتر له‌ یه‌ک ده‌یه‌ ده‌چێ که‌ دووراودوور ئاگاداری چالاکیی ماندوونه‌ناسانه‌ی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌کانی ناو زمانی کوردین و له‌ گشت ئه‌م ساڵانه‌شدا هه‌ر خۆی به‌ تاقی ته‌نیا و بریکۆلۆرئاسا له‌ت‌وکوته‌کانی زمان سه‌ر یه‌ک ده‌خاته‌وه‌ و له‌ پێناو ئاره‌زووی سازدانی بینایه‌کی شکۆمه‌ندی ... درێژەی بابەت »

لووکاچ و کۆمه­‌ڵناسی ئه­‌ده‌­بیات

ئەحمەد غوڵامی

لووکاچ و کۆمه­‌ڵناسی ئه­‌ده‌­بیات ئەحمەد غوڵامی   ده‌کرێ لووکاچ وه‌ک ئه‌و کۆمه‌ڵناسه‌ ره‌چاو بکرێ که‌ به‌ کتێبی تیۆری رۆمان و به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی هێگێلی له‌ مارکس، مارکسیزمی له‌ داو و به‌ربه‌سته‌ تیۆریه‌کان و به تایبه‌ت تیۆری ئه‌ده‌بیات رزگار کرد. سه‌رهه‌ڵدانی لووکاچ به گشتی دژ به مارکسیزمی قوتابخانه‌یی و مکانیکی که‌سانێکی وه‌ک ژێدانۆف بوو. لووکاچ له‌ رێگه‌ی ئه‌م کتێبه‌ و دوو کتێبی ... درێژەی بابەت »

خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی «ده‌نگه‌ ده‌نگی بێ‌ده‌نگی»

له نووسینی هیمن عەبدوللاپوور

گێرانه‌وه‌ له‌ گۆشه‌نیگای ئایدیالۆژییه‌کی حاشالێ‌کراوه‌ خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی “ده‌نگه‌ ده‌نگی بێ‌ده‌نگی” ئه‌مجه‌د غوڵامی ۱ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ هێمن چالاکانه‌ سه‌رقاڵی چیرۆک نووسینه‌ و ده‌سکه‌وتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی “ده‌نگه‌ ده‌نگی بێ‌ده‌نگی”یه‌، که‌ گه‌رچی یه‌که‌م کتێبی ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌ بڵاوکراوه‌کانی تا ئێستای ئه‌ده‌بی کوردی گیرۆده‌ی یاوه‌ی یه‌که‌م به‌رهه‌مه‌، واته‌ یاوه‌ی شپه‌رزه‌یی، ئاوێته‌کاری و چه‌ندده‌سته‌بوونی ده‌قه‌کان (و لێره‌دا چیرۆکه‌کانی ... درێژەی بابەت »