هەواڵ

چیڕۆک

ڕشانه‌وه‌یه‌ك له‌ خوانی قورباندا / زاموا محه‌مه‌د

زاموا

ڕشانه‌وه‌یه‌ك له‌ خوانی قورباندا زاموا محه‌مه‌د پشتاوپشت ده‌گێڕدرێته‌وه‌ كه‌ خێزانێكی غه‌ریبه‌ی كۆچه‌ریی هاتوون و له‌سه‌ر تخوبه‌كانی وڵات، له‌ دۆڵیكی كوێستانه‌كاندا نیشته‌جێ بوون، ئیدی زاووزێی ئه‌و خێزانه‌ ئاوه‌دانیی له‌و چۆڵه‌وانییه‌دا چاندووه‌ و ئه‌و گچكه‌ گونده‌ی لێ په‌یدا بووه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت عیسمه‌تاوا. عیسمه‌تاوا لادێیه‌كی چه‌په‌كه‌ و تا بڵێیت نه‌ناسراو، له‌ شه‌ش خانووی گڵكرد پێكدێت كه‌ شه‌ش خێزان تیایاندا نیشته‌جێن، مه‌عشه‌رێكن ساده‌ ... درێژەی بابەت »

چیرۆکێکی کاوە محه‌مه‌دزادە

كاوه‌ محه‌مه‌دزاده‌

بانگهێشتن کاوه‌ محه‌مه‌دزاده‌ چه‌ن رۆژ دوای ئه‌و بانگهێشتنه‌ی “ئیسڕافیلی”، کاتێک بابه‌جان خه‌ونه‌که‌ی دوێنێ‏شه‌وی بۆ کوێخا ده‌گێڕایه‌وه،‌ که‌ چۆن “پیرمحه‌مه‌د” ده‌ستی ناوه‌ته‌ گه‌رووی بیخنکێنێ. ئه‌ویش په‌له‌قاژه‌ی کردبوو، بیستبوویان خه‌ڵک ده‌قیژێنن “میرزا مردووه‌”. ورده‌ ورده‌ هه‌موویان له‌ به‌ر درگای میرزادا، که‌ له‌ خوارووی گونده‌وه‌، له‌ نێو داربی و چناره‌کان‏دا ون ببوو، کۆ ببوونه‌وه‌. سیمایان پڕ بوو له‌ ترسێکی کوشه‌نده و‌، بیریان له‌وه‌ ... درێژەی بابەت »

ماڵئاوا ئۆرسۆلا / و: عوسمان محێدین

عوسمان محێدین / نووسەر و وەرگێر

ماڵئاوا ئۆرسۆلا ئانریكه‌ شویت وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: عوسمان محێدین شه‌و بوو ئۆرسۆلا مرد. بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك مرد. بێئه‌وه‌ی هه‌روهه‌ڵا بنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانی دیكه‌یشی وه‌به‌خه‌به‌ر نه‌كردبۆوه‌.  نه‌یویست ماڵئاوایی له‌ مناڵه‌ چكۆله‌كان بكا كه‌ له‌ حه‌وشه‌دا خه‌وتبوون ، ته‌نانه‌ت باوه‌گه‌وره‌ كه‌ لای ده‌رگه‌كه‌ پاڵكه‌وتبوو، له‌و كاته‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ تۆپی، ئیی لای ده‌رگه‌كه‌ هه‌ڵاژیا.   باوه‌ گه‌وره‌، سه‌بیله‌كه‌ی له‌ ته‌نیشتیی بوو وه‌كو چوارپێ ... درێژەی بابەت »

شه‌وی سارد و خه‌ونی سه‌یر / سۆران محه‌مه‌د

سۆران محەمەد

شەوی سارد و خەونی سەیر سۆران محەمەد دەستم خستۆتە ژێر سەرم و سەر سەرینەکە، لەسەر لا ڕاکشاوم و لە پەنجەرەکەوە سەیری بارینی بەفری بەر گڵۆپی سەر جادەکە ئەکەم، گوێم هەڵخستووە، لەنێو بێدەنگی شەو و کپی بەفربارینەکەدا دەنگی فیکە و تەپەی پێی ڕۆیشتنی حەسحەسەکە دێتە گوێم. چما لە شەوی وەها سارد و سڕکەردا چ دز غیرەتی ئەوە دەکەن لەماڵ وەدەرکەون؟ ئەدی ... درێژەی بابەت »

لێك ئاڵانی په‌نجه‌كان / پشتیوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

پشتیوان هەڵەبجەیی

لێك ئاڵانی په‌نجه‌كان پشتیوان هەڵەبجەیی كە مستەفا ئەو بەیانیە كە لەماڵ هاتە دەرێ‌ جیاواز لەگشت بەیانیەكانی دی ، بەنیاز نەبوو  بچێ‌ بۆ سەر كارەكەی ، بەڵكو ئەیویست بۆ ڕاپەڕاندنی هەندێ‌ كاری یاسایی بچێت بۆ شارۆچكە كۆنەكەی خۆیان ، گەرچی مستەفا لەوەتی ئەو شارەی بەجێهێشتبوو هەرگیز نەیئەویست بگەڕێتەوە ناوی ، ئەو بەكۆژانێ‌ خەم و فرمیًسكەوە شاری لەدایك بونی بەجێهێشتبوو هەرگیز نەیئەویست ... درێژەی بابەت »

به‌ستێنی سێهه‌می چۆم/ و: یوونس رەزایی

به‌ستێنی سێهه‌می چۆم خۆئاو گۆئی ماڕائیس رۆسا وه‌رگێڕ؛یوونس ره‌زایی      باوکم پیاوێکی ئه‌رک‌ناس و به‌مشوور و قسه‌ له‌ ڕوو بوو. به‌ گوته‌ی زۆربه‌ی ئه‌و باوه‌ڕپێکراوانه‌ی که‌ بۆ خۆم لێم پرسیبوون، له‌ مێرمنداڵی‌یه‌وه‌ یان ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌ منداڵی‌یه‌وه‌، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یانه‌ی بووه‌. ئه‌وه‌نده‌ی بۆخۆم له‌ بیرم بێ، ئه‌و له‌و پیاوانه‌ی ده‌مناسین نه‌ شۆخ و به‌ده‌ماخ‌تر بوو نه‌ تێکشکاو و خه‌مین‌تر. ره‌نگه‌ هێندێک ... درێژەی بابەت »

چیرۆکێکی خوان رۆڵفۆ/ وەرگێڕانی تاهیر حامیدی

تاهیر حامیدی

تاڵپا خوان رۆڵفۆ و: تاهیر حامیدی   “ناتالیا” خۆی هاویشته‌ باوه‌شی دایکیه‌وه‌ و به‌ هه‌نسکه‌هه‌نسکێکی هێوره‌وه‌ زۆڕه‌زۆڕ گریا. رۆژانێکی زۆر پێشی به‌م فرمێسکانه‌ گرتبوو، پاشه‌که‌وتی خستبوون بۆ ئه‌مڕۆ وا له‌ “سێنسۆنتێلا”  گه‌ڕاینه‌وه‌ و هه‌ر چاوی به‌ دایکی که‌وت، له‌ کوت‏وپڕدا هه‌ستی کرد پێویستی به‌ دڵداری دانه‌وه‌یه‌. پێش‎تر، به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موه‌ چه‌رمه‌سه‌رێیانه‌ی وا  تووشمان ببوو نه‌گریا، ئه‌و رۆژانه‌ی وا ناعیلاج بووین ... درێژەی بابەت »

رۆحی مووسه‌ك جه‌میل له‌ جه‌سته‌ی مندایه / مه‌حموود نه‌جمه‌دین

مەحمود نەجمەدين

رۆحی مووسەك جەمیل لە جەستەی مندایە مەحمود نەجمەدین چەند ساڵێك بەر لەئێستا، لەئێوارەیەكی ساردی زستاندا، لە تۆمارگایەكی ناو بازاڕ كاسێتێكی (تایەرتۆفیق) م كڕی و بەرەو ماڵەوە بەڕێ‌ كەوتم. بەدەم رێوە گۆرانی خاڵە تایەرم دەگوتەوە تا گەیشتمەوە ماڵ و چوومە ژوورەكەی خۆم، دەرگاكەم داخست و سۆپا سۆلانەكەم داگیرساند، وردە وردە گەرم بوومەوە. ئەوسا كاسێتەكەم خستە ناو تەسجیلەكەوە و لەبەرپەنجەرەكەدا سەیری بەفربارینم ... درێژەی بابەت »

چیرۆکێک بۆ ئه‌وانه‌ی … / جه‌لال نه‌جاری

427559_392958740760154_310720201_n

چیرۆکێک بۆ ئه‌وانه‌ی وا ئه‌زانن دنیا فشه نییه !! جەلال نەجاری تێبینی : نووسراوه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له ده‌سنووسه‌کانی ج.ن . ناوبراو خوێندکاری کۆمه‌ڵناسی بوو له تاران ، له گه‌ڕه‌کی ده‌روازه‌ده‌وڵه‌ت وه‌تاغێکی بچکۆلانه‌ی بەکرێ گرتبوو . ئێستا له تیمارستانی ورمێ به‌ستە‌رییه !! ……….. سێ ساڵیش ده‌بێ ژه‌مێک بەته‌واوی تێرم نه‌خواردووه، هه‌میشه‌ی خوا برسیمه ! شه‌و و رۆژ قۆڕه‌ی زگم دێ !! سه‌ره‌تا ... درێژەی بابەت »

گازی فرمێسكڕێژ / عوسمان محێدین

عوسمان محێدین / نووسەر و وەرگێر

گازی فرمێسكڕێژ عوسمان محێدین ــ كوردستانی عێراق Osman.mhedin73@gmail.com ئێواره‌ی  ده‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری دووهه‌زار و پازده‌، وه‌كو رۆژانی تر، خۆم گۆڕی  تا بچمه‌ پیاسه‌یه‌كی بازاڕ، هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كه‌ كه‌م ده‌چمه‌ بازاڕ ، به‌ڵام ئێواران چه‌ند هاوڕێیه‌كم هه‌ن ده‌بێ بیانبینم، یا ده‌چمه‌ ئۆفیسی رۆژنامه‌ی چه‌رموو  له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی نێت ده‌گه‌ڕێم و چه‌ند كتێبێكی pdf داده‌به‌زێنم، به‌تایبه‌ت ئه‌م پایزه‌ شه‌یدای كورته‌ چیرۆكی نوێی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكیم، ... درێژەی بابەت »