هەواڵ

چیڕۆک

به‌فرانبار / خالید خاکی

خاكی

بەفرانبار خالید خاکی بێ‌بڕانه‌وه‌ و به‌رده‌وام به‌فر ده‌باری. بریسه‌ی به‌فر هه‌ته‌ری چاوی له‌ خاچ دابوو؛ گشت شوێنێ سپی ده‌کرده‌وه‌ و کڕێوه‌ و بۆران ته‌نگی‏پێ‏هه‌ڵچنی بوون. سۆزه‌ سۆزره‌ت تان‏وپۆی جل‏وبه‌رگ و پێست و گۆشتی وه‌لا ده‌دا و ده‌چزا به‌ مۆخا. هه‌رچه‌ن که‌ له‌ مێژ بوو هه‌ر به‌ده‌ور خۆیان‏دا ده‌سووڕان، به‌ڵام چاریان ناچاربوو و ده‌بوا بۆ داکۆکی له‌ ژیان هه‌نگاو هه‌ڵگرن. چما ... درێژەی بابەت »

چــێــرگ / حوسێن شێربه‌گی

حوسین شیربەگی

چــێــرگ حوسێن شێربەگی * خوێنەری بەڕێزی ئەم كیتابە، شتێك باش بزانن و لە یادی مەكەن: لە ژوورێكی گەورەی چوارگۆشەی ناڕێك‌وپێك‌دا كە نازانین ناوی بنێین چی! ژووری دادخوازی؟ قەڵای خانی قەسەبچە؟ مزگەوت یان هەر ناوێكی ئێوە پێتان خۆش بێ؛ بەڵێ لە ژوورێكی ئاوهادا چەند كەسێك بە دەوری یەكەوە ڕاوەستاون و لە تەگبیر و بیروڕادان! بەڵام بۆ چ مەبەست و كارێك؟ دەست ... درێژەی بابەت »

حه‌کایه‌تی جیرانێکی ئێمه‌ / عه‌لی غوڵامعه‌لی

عه‌لی غوڵامعه‌لی

حه‌کایه‌تی جیرانێکی ئێمه‌ عه‌لی غوڵامعه‌لی ده‌بوو بکوژرێ. ده‌بوو بیکوژن. بۆ نه‌یان ده‌کوشت، نازانم. من ده‌بوو بیکوژم. هه‌ر چه‌ن منداڵ بووم به‌ڵام زۆر شتی سه‌یر و ناحه‌زم پێوه‌ دیبوو. ئه‌ووه‌خت که‌م که‌س تریاکی ده‌کێشا، ئه‌و میوانی پێوه‌ ده‌گرت و له‌سه‌ر نه‌شه‌یی گولله‌ی ده‌نا به‌ ئاسمانه‌وه‌؛ له‌ بن پێی ڕه‌فێقه‌کانی هه‌ڵده‌کرد و ده‌گه‌شاوه‌. گوێمان ده‌گرت له‌ ماڵی خۆمان له‌ شریخه‌ی گولله‌ی ئه‌و ... درێژەی بابەت »

چوار کورتیله‌ چیرۆک / ئەمجەد غوڵامی

IMG_6170

    چوار کورتیله‌ چیرۆک ئه‌مجه‌د غوڵامی (۱) شه‌و قه‌ڵای مێردانه‌   هیچکات بیری نه‌ده‌کرده‌وه‌ له‌ سایه‌ی سه‌ری ژنه‌که‌ی رۆژێک بگاته‌ پله‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئیداره‌ و خودی جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار میداڵیای فه‌خری پۆلیسی یه‌که‌می شار بنێ به‌ سینگیه‌وه‌. ئه‌و ئێستا سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌ و ته‌واو پاسه‌وانه‌کانی شار به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ به‌ر ده‌می وه‌ستاون. که‌ له‌ خۆی ده‌ڕوانی، شاگه‌شکه‌ سه‌یری له‌وه‌ ده‌هات چۆن ... درێژەی بابەت »

چاوەڕێ / تاهیر قادرزادە

تاهیر قادرزاده

چاوەڕێ… تاهیر قادرزاده‌   هه‌موو ئێواره‌یێك، ئه‌چووه به‌ر په‌نجێره‌كه و هه‌تا تاریكان، به ده‌م سیغار كێشانه‌وه، چاوی ئه‌بڕییه ئه‌و ڕێگایه‌ی له شاره‌وه‌ ئه‌هات. قه‌تیش گوێی به پرته و بۆڵه‌ی ژنه‌كه‌ی نه‌ئه‌دا كه ئه‌یگوت: “ده‌ كه‌م برینمان بكولێنه‌وه… خۆ ئێسته پێشه‌كانیشی نه‌ماون… بیست ساڵه ئه‌مه كارته… ده  لێمان‌گه‌ڕێ با به ‌ده‌ردی خۆمانه‌وه بتلێینه‌وه… كه‌م جه‌رگمان هه‌ڵكۆڵه… تۆ بیت‏وخودات! له‌وه زیاتر جه‌زره‌به‌مان ... درێژەی بابەت »

سه‌رهه‌نگ له‌ کتێب‏خانه‌دا / و: تاهیر حامیدی

1

سه‌رهه‌نگ له‌ کتێب‏خانه‌دا ئیتالۆ کالوینۆ و: تاهیر حامیدی رۆژگارێ له‌ وڵاتی سه‌ربه‌رزی ” پاندۆریا “، دڵ‏کرمۆڵییه‌ک دزه‌ی کرده‌ زه‌ینی مه‌قامه‌ پایه‌به‌رزه‌کانی وڵات: ئه‌و کتێبانه‌ی وا چاپ ده‌کران و بڵاو ده‌بوونه‌وه‌، ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌خۆگرتبوو وا ئابڕووی ئه‌رته‌شی تووشی وه‌زه‌ن ده‌کرد. له‌ راستیدا، تۆژینه‌وه‌کان ده‌ری ده‌خست زۆر یه‌ک له‌ کتێبه‌کان ئه‌و بیره‌ به‌ مێشکدا دێنن که‌ گوایێ سه‌رهه‌نگه‌کان له‌و ده‌سه‌ بنیاده‌مانه‌ن وا ... درێژەی بابەت »

مامم / ناسر فەتحی

nasr

مامم ناسر فەتحی من چوار مامم هەیە، نا نا سێم هەیە، بابیشمم رەگەڵ خست، بابم خۆ مامم نییە. لە رۆژی مردنی نەنکم دا باسی مامە گەورە بەرازەکەم و مامە بچووکەکەمم بۆ کردبوون؛ بۆم نەکردبوون؟ دەی باشە ئێستا بۆتان دەکەم، جارێ با ئەوە بڵێم: وا دەڵێم مامە گەورە و بچووکەکەم، دەڵێی باسی فەرخە فڕووجەکانم دەکەم! بەڵێ، نەنکم مرد. نەنکە حەمامیانم. دایکی ... درێژەی بابەت »

خمخۆرکی خوێن/ ئەمین گەردیگلانی

ئەمینی گەردیگلانی

خمخۆرکی خوێن ئەمین گەردیگلانی «نە ئەوەیە ئەم شەوگارە کۆتایی پێ‌بێ، نە ئەوەشە ئەم خەونە دوابڕاوە دەستم لە کۆڵ بکاتەوە. چبکەم؟ پەنا بۆکێ بەرم؟ چیم لەدەست دێ؟ تەنیا خەم و دڵەڕاوکێم بۆ ماوەتەوە. بەدەست خۆم نەبوو، ئەو قسەیە بەرچاوی تاریک کردم، هۆش و بیرم لا نەما…» دانیشتووە و لەبەر خۆیەوە ورتەی دێ، هەرتاوێ پەیتووکەی چاوی لەسەر شوێنێک دەنیشێتەوە. جاروبار دەکەوێتە دڵەکوتێ ... درێژەی بابەت »

ئەوبەری فەنەر / خەبات رەسووڵی

11774545_10200761126347241_1220123929_n

  ئەوبەری فەنەر (١) خەبات رەسووڵی چاوم له‌ باوكمه‌ له‌ گه‌ڵ ئیره‌جه‌ سوورى خاوه‌ن كوره‌خانه‌ قسه‌ ده‌كات .ده‌یه‌وێ ده‌هه‌زارتمه‌نى لێ وه‌ربگرێ وبیدا به‌ من .به‌ ته‌مام بچمه‌وه‌ ئیمتحانى بیركارى وه‌رزى دووه‌مى هاوینێ بده‌مه‌وه‌.به‌ لاچاوێكیش ئاگام له‌ مه‌یدانى ماڵى كومپوته‌.به‌وجومعه‌یه‌ كارده‌كه‌ن.ژنێكى خرِوخۆڵى هه‌یه‌ . خه‌ڵك ده‌ڵێن ئیره‌ج به‌ده‌وریدادێ.تا خێزانى نه‌هاتبوو كه‌س مه‌رحه‌باشى نه‌ده‌كرد.كابرایه‌كى ته‌نیا .له‌ بێ كابانى ناچار بوو خواردن و ... درێژەی بابەت »