هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : ئەحمەد چاک

دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا به‌ڕێوە چوو

52

رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٢ی رەشەمه کاتژمێر ٤ی ئێوارێ دوایین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ٩٤دا  لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمورغ) بەڕێوە چوو.ئەو کۆڕە بۆ رەخنه و لێکدانەوەی بەرهەمی شێعری ٣ شاعیری لاوی بۆکانی کە بریتی بوون لە بەڕێزان:روبار بوداغی،محەمەد باوێردی موقەدەم و جەعفەر حەسەن‌زادە پێک هاتبوو.رەخنەگرانی ئەم بەرنامەیه بریتی بوون له: ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی غه‌زەله‌کانی سێ غه‌زەلنووسی بۆکانی به‌ڕێوە چوو

IMG_2166

رۆژی شەممه ۲۶ی بەفرانبار دووهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، بەرێوە چوو. ئەم دانیشتنه تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی غەزەلەکانی سێ غەزەلنووسی لاوی بۆکان بەرێزان جەلال نەجاری، لوقمان پیربادینی و سیروان ئەولازادە. لە سەرەتای کۆڕەکەدا ، پێشکەشکاری بەرنامەکه رێزدار مەحموود محەمەدیان پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان و ئاماژه به کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن ، داوای ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی شێعرەکانی یوونس رەزایی به‌ڕێوە چوو

6

ئەمڕۆ بەرواری ١٤ی خەزەڵوەری ٩٤ لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی پاییزی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان،کۆڕی خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی شاعیری بۆکانی “یوونس رەزایی” لە ژووری ئەنجومەن و بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە شاعیران و نووسەرانی بۆکان و شارەکانی دەوروبەر بەڕێوە چوو.ئەم دانیشتنە کاتژمێر ٤ی ئێوارێ به پێشکەشکاری “جەلال نەجاری” دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان داوی لە کاک یوونس رەزایی کرد کە ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی شێعرەکانی یوونس رەزایی به‌ڕێوە دەچێ

rezayee

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان پینجەمین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی پاییزی ۹۴ی تەرخان کردووە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی شاعیری بۆکانی ، رێزدار یوونس رەزایی. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتین لە بەڕێزان د.رەهبەر مەحموودزادە، د.محەمەد رەحیمیان ، ئەحمەد چاک. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشنەممه ۱۴ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد (ساڵۆنی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ. ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌زیز مه‌حموودپوور به‌ڕێوە چوو

photo_2015-10-23_20-40-13

لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ٩٤دا رێکەوتی ٣٠ی رەزبەر کۆڕی خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی عەزیز مەحموودپوور بە ئامادەبوونی رێژەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەدەبیات بەڕێوە چوو.لەم دانیشتنەدا سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکه “مەحموود محەمەدیان” لە لایەن ئەنجومەنەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و هەواڵی کۆڕی پەردەلادان لە بەرهەمی تازەی چیرۆکنووسان “عەلی غوڵامعەلی”،سەید قادر هیدایەتی” و “عەزیز مەحموودپوور” کە بڕیارە ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌زیز مه‌حموودپوور

عەزیز

سێهەمین دانشتن لە زنجیرە دانشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا ، تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، عەزیز مەحموودپوور.وتاربێژەکانی ئەم دانیشتنه بریتین لە بەڕێزان بریا کاکەسووری و ئەحمەد چاک. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۳۰ی ڕەزبەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ. جێی ئاماژەیه ... درێژەی بابەت »

چەند تایبەتمەندی چیرۆکی ئێستای کوردی

ئه‌حمه‌د چاك

چەند تایبەتمەندی چیرۆکی ئێستای کوردی ئەحمەد چاک   کاتێک کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەچەشن و جۆراوجۆرت لەبەر دەست دایە و پێوەی ئەو فەزایەی کە ئەم بەرهەمانە سازیان داوە پێناسەی بکەی؛ تووشی گرفتگەلی زۆر دێیت. لەلایەکەوە هێندێک بەرهەم هەن کە شیاوی پەسن و پێداهەڵکوتنن، لەو لاوەش تاقمێکت بەرهەم لەبەر دەست دایە کە لاوازن، شتێکی ئەوتۆیان پێ نییە ئاڕاستەی کەن، دیسانەوەش هەمووی بەرهەمەکانت بۆ ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک له ژێر ناوی ” سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا” بەڕێوە چوو

21

حەوتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له هاوینی ۱۳۹۴دا، رۆژی شەممه رێکەوتی ۲۴ی گەلاوێژ کاتژمێر ۵ی ئێوارە له ژێر ناوی ” سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا”، به وتاربێژی ئەحمەد چاک، لێکۆڵەر و رەخنەگری ئەدەبی له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوە چوو. وتاربیژی کۆرەکه دوای باسێکی گشتی لە مەڕ پیناسه کردنی چەمکی شێعر و ئەو تێکنیک و ئامرازانەی که له خوڵقاندنی شیعردا ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک له ژێر ناوی “سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا” بەڕێوە ئەچێ

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان حەوتەمین دانیشتن له زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ۱۳۹۴ له ژێر ناوی ” سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا” به وتار بێژی ئەحمەد چاک بەڕێوە ئەبات. ئەم دانیشتنه رۆژی شەممه ۲۴ی گەلاوێژ له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە ئەچێ. جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات ئەتوانن لەم کۆڕانەدا بەشداری بکەن. درێژەی بابەت »