هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : ئەمین گەردیگلانی

کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی کوردی له بۆکان بەڕێوە چوو

7

رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٥ی هەتاوی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر دوو بەرهەمی تازەی به نێوەکانی “جومعەکان” لە نووسینی شاعیری بۆکانی سەعید نەجاڕی ناسراو به ئاسۆ و کۆمەڵە چیرۆکی ” مەرگەژین” لە نووسینی نووسەری بۆکانی بریا کاکەسووی لە هۆڵی سیمۆرغ هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە برد. سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکه جەلال نەجاری ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌مین گه‌ردیگلانی به‌ڕێوە چوو

10

ئەمڕۆ ١٦ی رەزبەر،یەکەمین دانیشتن لە “زنجیرە دانیشتنەکانی پاییزی ٩٤” کە تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی،به بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە لایەنگرانی ئەدەبی کوردی لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان،بەرێوە چوو.سەرەتا پێشکەشکاری بەرنامەکه “جەلال نەجاری” دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان باسی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی لەم وەرزە تازەیەدا کرد و پاشان پێناسەیەکی کورتی لە ئەمین گەردیگلانی و بەرهەمەکانی ئاراستەی کۆڕەکە کرد.لەم ... درێژەی بابەت »

خمخۆرکی خوێن/ ئەمین گەردیگلانی

ئەمینی گەردیگلانی

خمخۆرکی خوێن ئەمین گەردیگلانی «نە ئەوەیە ئەم شەوگارە کۆتایی پێ‌بێ، نە ئەوەشە ئەم خەونە دوابڕاوە دەستم لە کۆڵ بکاتەوە. چبکەم؟ پەنا بۆکێ بەرم؟ چیم لەدەست دێ؟ تەنیا خەم و دڵەڕاوکێم بۆ ماوەتەوە. بەدەست خۆم نەبوو، ئەو قسەیە بەرچاوی تاریک کردم، هۆش و بیرم لا نەما…» دانیشتووە و لەبەر خۆیەوە ورتەی دێ، هەرتاوێ پەیتووکەی چاوی لەسەر شوێنێک دەنیشێتەوە. جاروبار دەکەوێتە دڵەکوتێ ... درێژەی بابەت »