هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

کۆڕی رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی بەڕێوە چوو

4_237467534910030263

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی رێبەندان شەشەمین دانیشتنی خۆی کە تەرخان کرابوو به رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی بەڕیزان مەحموود محەمەدیان،سولەیمان سۆفی ساڵحی و حوسێن جەوانشیر،بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا بەڕێزان یوونس رەزایی و ئەمجەد غوڵامی وەک رەخنەگر بۆچوونەکانی خۆیان سەبارەت به بەرهەمی شێعری ئەو شاعیرانه ئاراستەی ئامادەبووان کرد. سەرەتا ریزدار “جەلال نەجاری” پێشکەشکاری ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک له ژێر ناوی “دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ رامان سۆفی سوڵتانی” به‌ڕێوە دەچێ

رامان سۆفی سوڵتانی

سێهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴ تەرخان کراوە به دیمانەیەک لەگەڵ شاعیری بەئەزموونی بۆکانی رێزدار رامان سۆفی سوڵتانی. هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکردبوو لەو دانیشتنانەدا که لەژێر ناوی “دیمانه” بەڕێوە دەچن، سەرەتا شاعیر یان نووسەری بانگهێشتکراو بەشێک لە بەرهەمەکانی خۆی دەخوێنێتەوە و لە پاشان بە شێوەی راستەوخۆ رووبەرووی پرسیار و تێبینی و رەخنەی ئامادەبووان ئەبێتەوە. ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی غه‌زەله‌کانی سێ غه‌زەلنووسی بۆکانی به‌ڕێوە چوو

IMG_2166

رۆژی شەممه ۲۶ی بەفرانبار دووهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، بەرێوە چوو. ئەم دانیشتنه تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی غەزەلەکانی سێ غەزەلنووسی لاوی بۆکان بەرێزان جەلال نەجاری، لوقمان پیربادینی و سیروان ئەولازادە. لە سەرەتای کۆڕەکەدا ، پێشکەشکاری بەرنامەکه رێزدار مەحموود محەمەدیان پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان و ئاماژه به کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن ، داوای ... درێژەی بابەت »

دوو شێعری ئارام فه‌تحی

ئارام فەتحی

۱ خەریکم ئێوە دەمرم لە خۆما خەریکم بەرلەوەی ئایندە بێت بڕۆم بەرلەوەی ئێوە بڕۆن، من بمێنم بۆ دڵتەنگی خۆم دابنێم سەرما بخوات نان بخوات شەراب بخوات غوربەت بخوات خۆم دابنێم فێری بکەم نەترسێ لە تاریکی لە گورگ لە هەوای نەبوونتان نەترسێ، ئەگەر تەمەن تەرجومەیەکی سەقەت بێ لە ژیان خۆم دابنێم، فێری پەڕینەوە لە خیابان خواردنی برنج بە چنگاڵ و فێری ... درێژەی بابەت »

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌تاح ئه‌میری

ئەمیری

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی خۆی لە زستانی ۹۴دا تەرخان کردووە به “دیمانەیەک لەگەڵ رۆماننوسی بۆکانی ، فەتاح ئەمیری”. رێزدار فەتاح ئەمیری یەکێک لە ]پێشەنگەکانی رۆماننووسیه لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سێ رۆمانی هاوارەبەرە و میرزا و زیندەخەو لە بەرهەمەکانی ئەو رۆماننووسەن که پێشکەش به کتێبخانەی کوردی کراون. لەم دانیشتنەدا ئەمیری لەگەڵ خوێندنەوەی بەشێک لە بەرهەم و نوسراوەکانی ... درێژەی بابەت »

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا

زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی 1394

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا لە ۱۰ دانیشتن پێک هاتووە. ۵ له دانیشتنەکان تەرخان کراوە به نووسەران و شاعیرانی بە ئەزموونی شاری بۆکان که چەندین ساڵه لە بواری ئەدەبیاتدا چالاکی ئەکەن و خاوەن کتێبن. شێوازی بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنانه که له ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ ئەدیبان” بەڕێوە ئەچن بەم شێوەیەیه که لەم دانیشتنانەدا زێدەتر لە سەر لایەنی ... درێژەی بابەت »

کارگه‌ی چیرۆک، رەخنه‌ی ئەدەبی و شێعری کلاسیک لە زستانی ۹۴دا

کارگەی زستان

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان زستانی ۱۳۹۴ سێ کارگەی ئەدەبی لە بواری چیرۆک ، رەخنەی ئەدەبی و شێعری کلاسیک بەڕێوە ئەبات. جێی ئاماژەیه: هەر کارگەیەک لە یەکێک لە رۆژەکانی حەفتەدا و بۆ ماوەی دوو سەعات بەڕێوە دەچێ (کات و رۆژی بەڕێوە چوونی کارگەکان پاش کۆتایی ناونووسی دیاری دەکرێن). کارگەکان لە نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە ژێرزەمین پاساژی شارەداری (ژووری ژومارە ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنەوە و لێکدانەوەی رۆمانەکانی “سەیدقادرهیدایەتی” بەڕێوە چوو

photo_2015-11-26_21-32-24

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ٩٤ دوایین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ٩٤دا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی رۆمان نووسی بۆکانی سەیدقادرهیدایەتی،بە بەشداری بەرچاوی هۆگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی وتاربێژانی ئەم دانیشته بریتی بوون لە: بەڕێزان فەتاح ئەمیری،سولەیمان عەبدولڕەحیم‌زاده،عەزیز مەحموودپوور و عەلی غوڵامعەلی. سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکە جەلال نەجاری وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان باسێکی کورتی سەبارەت به چالاکییەکانی ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی “بریا کاکه‌سووری” به‌ڕێوە چوو

IMG_2088

رۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٤ حەوتەمین دانیشتنی پاییزەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان کە تەرخان کرابوو به لێکدانەوەی چیرۆکەکانی “بریا کاکەسووری” لە کەش و هەوایەکی گەرم و به بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەدەب و وێژەی کوردی بەڕێوە چوو.کاتژمێر ٤ی ئێوارێ به پێشکەشکاری “رووبار بوداغی” کۆڕەکه دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامەدەبووان داوای لە وتاربێژانی دانیشتنەکه کرد کە وتارەکانیان لە مەڕ ... درێژەی بابەت »

کۆڕی په‌ردەلادان له چوار کتێبی کوردی

perd

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە هاوکاری فەرهەنگسەرای هونەر و ئەندیشە (سەقز) و چاپەمەنی کوله پشتی کۆڕی پەردەلادان له چوار کتێبی کوردی بەڕێوە دەبات. ئەم کتێبانه بریتین له : ئاسۆی روون ، کۆی شێعرەکانی مەلا غەفووری دەبباغی (حافزی مەهابادی) پەندی پێشینیان ،مەلا غەفووری دەبباغی (حافزی مەهابادی) دیوانی لالووت ، کۆشێعری شاعیری بۆکانی نادر نیروومەند زەوی سەخت و ئاسمان دوور ، کۆی شێعرەکانی شاعیری ... درێژەی بابەت »