هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : بریا کاکەسووری

کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی کوردی له بۆکان بەڕێوە چوو

7

رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٥ی هەتاوی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر دوو بەرهەمی تازەی به نێوەکانی “جومعەکان” لە نووسینی شاعیری بۆکانی سەعید نەجاڕی ناسراو به ئاسۆ و کۆمەڵە چیرۆکی ” مەرگەژین” لە نووسینی نووسەری بۆکانی بریا کاکەسووی لە هۆڵی سیمۆرغ هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە برد. سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکه جەلال نەجاری ... درێژەی بابەت »

ئاگاداریی لێژنه‌ی یه‌که‌م خه‌ڵاتی کورته‌چیرۆکی حه‌سه‌ن قزڵجی

خەڵاتی کورتەچیرۆکی حەسەن قزڵجی

یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆک به ناوی پێشەنگی کورته چیرۆکی کوردی حەسەن قزڵجی له بەهاری ۱۳۹۵ بەڕێوه دەبا  و به هیوایه که ئەم رەوته له ساڵانی داهاتووشدا درێژه بدا. مەرجەکانی بەشداری لەم کێبەرکێیە بەم شێوەیە دەبێ: ١ هەر نووسەرێکی کورد له هەر کوێی دونیا دەتوانێ بەشداری خەڵات بکا. ٢ چیرۆکەکان پێویسته به ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی “بریا کاکه‌سووری” به‌ڕێوە چوو

IMG_2088

رۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٤ حەوتەمین دانیشتنی پاییزەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان کە تەرخان کرابوو به لێکدانەوەی چیرۆکەکانی “بریا کاکەسووری” لە کەش و هەوایەکی گەرم و به بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەدەب و وێژەی کوردی بەڕێوە چوو.کاتژمێر ٤ی ئێوارێ به پێشکەشکاری “رووبار بوداغی” کۆڕەکه دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامەدەبووان داوای لە وتاربێژانی دانیشتنەکه کرد کە وتارەکانیان لە مەڕ ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی بریا کاکه‌سووری به‌ڕێوە دەچێ

بریا سووری

حەوتەمین دانیشتن لە زنجیرە دانشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، بریا کاکەسووری. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتن لە بەڕێزان کاوە محەمەدزادە، رەحیم عەبدولرەحیم‌زادە ، ئەحمەد عەزیزی. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۲۸ی خەزەلوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوە دەچێ. جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن ... درێژەی بابەت »

کۆڕی په‌ردەلادان له سێ کتێبی نوێی کوردی له بۆکان به‌ڕێوە چوو

11

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا رۆژی سێشەممه رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٩٤ بە هاوکاری چاپەمەنی گوتار کۆڕێکی بۆ پەردەلادان لە کتێبی چیرۆکنووسانی بۆکانی،ڕۆمانی “گابۆڕ” لە نووسینی سەیدقادر هیدایەتی،نۆڤلێتی “خەونی پەپوولەپاییزە” لە نوسینی عەزیز مەحموودپوور و کۆمەڵه چیرۆکی “پادشای تەنیایی” لە نووسینی عەلی غوڵامعەلی،بەرێوە برد. ئەم کۆڕە کە لەگەڵ پێشوازی گەرم و بەرچاوی هۆگرانی  ئەدەبیاتی کوردی رووبەڕوو بۆوە لە چەن ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌زیز مه‌حموودپوور به‌ڕێوە چوو

photo_2015-10-23_20-40-13

لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ٩٤دا رێکەوتی ٣٠ی رەزبەر کۆڕی خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی عەزیز مەحموودپوور بە ئامادەبوونی رێژەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەدەبیات بەڕێوە چوو.لەم دانیشتنەدا سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکه “مەحموود محەمەدیان” لە لایەن ئەنجومەنەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و هەواڵی کۆڕی پەردەلادان لە بەرهەمی تازەی چیرۆکنووسان “عەلی غوڵامعەلی”،سەید قادر هیدایەتی” و “عەزیز مەحموودپوور” کە بڕیارە ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌زیز مه‌حموودپوور

عەزیز

سێهەمین دانشتن لە زنجیرە دانشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا ، تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، عەزیز مەحموودپوور.وتاربێژەکانی ئەم دانیشتنه بریتین لە بەڕێزان بریا کاکەسووری و ئەحمەد چاک. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۳۰ی ڕەزبەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ. جێی ئاماژەیه ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندەوە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی سوله‌یمان عه‌بدولرەحیمزادە

سولەیمان

دووهەمین دانیشتنی له زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له پاییز ۱۳۹۴دا تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، رێزدار سولەیمان عەبدولرەحیم زادە . وتاربێژەکانی ئەم کۆڕە بریتین لە بەڕێزان محەمەدئەمین شامحەمەدی و رەحیم عەبدولرەحیم‌زادە. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ڕێکەوەتی ۲۳ رەزبەر کاتژمێرە ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد (هۆڵی ... درێژەی بابەت »

خانمی سین / بریا کاکه‌سووری

بریا

  [خانمی سین] بریا کاکه‌سووری   پێشكه‌شه‌ به‌ هه‌ڤاڵانی هێژا و خۆشه‌ویستم تاهیر قادرزاده‌ و خالید شێخی! هیچ‎کام له‌و رابردووه‌مان له‌ بیرنه‌چووبۆوه‌. هه‌رچه‌ند مانگ جارێ دانیشتبایه‌ین، باسی زۆرشتمان ده‌کرد و زۆرجار هێنده‌ ده‌گه‌ڕاینه‌وه‌ ئه‌وڕۆژانه‌، به‌ چاک و خراپه‌کانیه‌وه‌، به‌خۆش و ناخۆشی‏یه‌کانیه‌وه‌، به‌ گشتی له‌ کات و شوێن داده‌بڕاین. به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رخۆش بوایه‌ین. سۆهراب زۆرجار دڵی پڕده‌بوو؛ زۆرجار هێنده‌ی جنێو ... درێژەی بابەت »