هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : جەلال نەجاری

کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی کوردی له بۆکان بەڕێوە چوو

7

رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٥ی هەتاوی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر دوو بەرهەمی تازەی به نێوەکانی “جومعەکان” لە نووسینی شاعیری بۆکانی سەعید نەجاڕی ناسراو به ئاسۆ و کۆمەڵە چیرۆکی ” مەرگەژین” لە نووسینی نووسەری بۆکانی بریا کاکەسووی لە هۆڵی سیمۆرغ هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە برد. سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکه جەلال نەجاری ... درێژەی بابەت »

له بۆکان پەردە لەسەر رۆمانی “هەرا و تووڕەیی” لادرا

7

رۆژی ٥شەممه رێکەوتی ١٥ی رەزبەری ٩٥ کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی “هەرا و تووڕەیی” بەرهەمی ناوازەی نووسەری بەناوبانگی ئامریکایی “ویلیام فاکنێر” کە به قەڵەمه جوان و رەنگیەکەی نووسەر و وەرگێڕی بە توانای کورد مامۆستا محەمەد رەمەزانی هاتبووە سەر زمانی کوردی لە هۆڵی سیمورغ هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشادی شای بۆکان به بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە هۆگران و خۆشەویستانی ئەدەب و وێژەی ... درێژەی بابەت »

ئاگاداریی لێژنه‌ی یه‌که‌م خه‌ڵاتی کورته‌چیرۆکی حه‌سه‌ن قزڵجی

خەڵاتی کورتەچیرۆکی حەسەن قزڵجی

یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆک به ناوی پێشەنگی کورته چیرۆکی کوردی حەسەن قزڵجی له بەهاری ۱۳۹۵ بەڕێوه دەبا  و به هیوایه که ئەم رەوته له ساڵانی داهاتووشدا درێژه بدا. مەرجەکانی بەشداری لەم کێبەرکێیە بەم شێوەیە دەبێ: ١ هەر نووسەرێکی کورد له هەر کوێی دونیا دەتوانێ بەشداری خەڵات بکا. ٢ چیرۆکەکان پێویسته به ... درێژەی بابەت »

نوێبوونه‌وه‌ی غه‌زه‌ل و کێشه‌ی به‌رده‌وامی تازه‌کردنه‌وه‌ی فۆڕم/یوونس رەزایی

205711_103904466361966_7776898_n

ده‌قی قسه‌کانی یوونس ره‌زایی له‌سەر غەزەلەکانی جەلال نەجاری ،لوقمان پیربادینی ،سیروان ئەولازادە (دابه‌زاندنی قسه‌کان له‌ فایلی ده‌نگییەوه‌:ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی) ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش وتارێکم خوێندەوە لە سەر فیلسووف و بیرمەندێکی هاوچەرخ کە لەو رۆژانە دا ناو و بیر و بۆچوونەکانی هەم لە لایەن فارسەکان و هەمیش لە لایەن تاقمێک لە رەخنەگرانی کوردەوە زۆر دووپات دەبێتەوە، بە ناوی «سڵۆڤی ژیژەک»، ناوبراو وتووێژێکی کردووە، ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی غه‌زەله‌کانی سێ غه‌زەلنووسی بۆکانی به‌ڕێوە چوو

IMG_2166

رۆژی شەممه ۲۶ی بەفرانبار دووهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، بەرێوە چوو. ئەم دانیشتنه تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی غەزەلەکانی سێ غەزەلنووسی لاوی بۆکان بەرێزان جەلال نەجاری، لوقمان پیربادینی و سیروان ئەولازادە. لە سەرەتای کۆڕەکەدا ، پێشکەشکاری بەرنامەکه رێزدار مەحموود محەمەدیان پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان و ئاماژه به کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن ، داوای ... درێژەی بابەت »

غه‌زەلی نوێی کوردی / وت و وێژ له‌گه‌ڵ جه‌لال نه‌جاری

جەلال نەجاری

بەشی یەکەم ڕاوێژ:سڵاو و رێز بۆ ئەندامانی ژووری راوێژ و هەروەها سپاس بۆ کاک هەڵمەت کە بەو پێشبارە کورتە تا رادەیەک زەینی ئەندامانی ئامادەی ئەو باسە کرد کاک جەلال نەجاڕی زۆر زۆر بەخێر بێی بۆ ئەو ژوورە جەلال نەجاڕی: سڵاو و رێزم هەیه بۆ ئەندامانی بەڕێزی ژووری راوێژ و هەروەها سپاس بۆ ئێوە و بەرێوبەرانی ئەم ژوورەش که ئەم هەلەیان ... درێژەی بابەت »

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا

زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی 1394

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا لە ۱۰ دانیشتن پێک هاتووە. ۵ له دانیشتنەکان تەرخان کراوە به نووسەران و شاعیرانی بە ئەزموونی شاری بۆکان که چەندین ساڵه لە بواری ئەدەبیاتدا چالاکی ئەکەن و خاوەن کتێبن. شێوازی بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنانه که له ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ ئەدیبان” بەڕێوە ئەچن بەم شێوەیەیه که لەم دانیشتنانەدا زێدەتر لە سەر لایەنی ... درێژەی بابەت »

کارگه‌ی چیرۆک، رەخنه‌ی ئەدەبی و شێعری کلاسیک لە زستانی ۹۴دا

کارگەی زستان

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان زستانی ۱۳۹۴ سێ کارگەی ئەدەبی لە بواری چیرۆک ، رەخنەی ئەدەبی و شێعری کلاسیک بەڕێوە ئەبات. جێی ئاماژەیه: هەر کارگەیەک لە یەکێک لە رۆژەکانی حەفتەدا و بۆ ماوەی دوو سەعات بەڕێوە دەچێ (کات و رۆژی بەڕێوە چوونی کارگەکان پاش کۆتایی ناونووسی دیاری دەکرێن). کارگەکان لە نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە ژێرزەمین پاساژی شارەداری (ژووری ژومارە ... درێژەی بابەت »

چیرۆکێک بۆ ئه‌وانه‌ی … / جه‌لال نه‌جاری

427559_392958740760154_310720201_n

چیرۆکێک بۆ ئه‌وانه‌ی وا ئه‌زانن دنیا فشه نییه !! جەلال نەجاری تێبینی : نووسراوه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له ده‌سنووسه‌کانی ج.ن . ناوبراو خوێندکاری کۆمه‌ڵناسی بوو له تاران ، له گه‌ڕه‌کی ده‌روازه‌ده‌وڵه‌ت وه‌تاغێکی بچکۆلانه‌ی بەکرێ گرتبوو . ئێستا له تیمارستانی ورمێ به‌ستە‌رییه !! ……….. سێ ساڵیش ده‌بێ ژه‌مێک بەته‌واوی تێرم نه‌خواردووه، هه‌میشه‌ی خوا برسیمه ! شه‌و و رۆژ قۆڕه‌ی زگم دێ !! سه‌ره‌تا ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی شێعرەکانی یوونس رەزایی به‌ڕێوە چوو

6

ئەمڕۆ بەرواری ١٤ی خەزەڵوەری ٩٤ لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی پاییزی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان،کۆڕی خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی شاعیری بۆکانی “یوونس رەزایی” لە ژووری ئەنجومەن و بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە شاعیران و نووسەرانی بۆکان و شارەکانی دەوروبەر بەڕێوە چوو.ئەم دانیشتنە کاتژمێر ٤ی ئێوارێ به پێشکەشکاری “جەلال نەجاری” دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان داوی لە کاک یوونس رەزایی کرد کە ... درێژەی بابەت »