هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : رەحیم عەبدولرەحیم زادە

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له به‌هاری ۱۳۹۵دا

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له بەهاری ۱۳۹۵دا هەشت پانێلی ئەدەبی بەڕێوە دەبات. ئەم هەشت پانێله بریتین له : هێمن و تازەگەری له شێعری کوردیدا سەعید نەجاری(ئاسۆ) / ۹۵/۲/۱ حەسەن قزڵجی، ئەو جۆرەی من دیتوومه محەمەد رەمەزانی / ۹۵/۲/۹ گێڕانەوە لای شێرزاد حەسەن و ئایدۆلۆژیا حاشالێکراوەکان ئەمجەد غوڵامی / ۹۵/۲/۱۵ رەوتی گۆڕانکارییەکانی شێعری شێرکۆ د.رەهبەر مەحموودزادە / ۹۵/۲/۲۳ گۆران دژ به گۆران ... درێژەی بابەت »

ئاگاداریی لێژنه‌ی یه‌که‌م خه‌ڵاتی کورته‌چیرۆکی حه‌سه‌ن قزڵجی

خەڵاتی کورتەچیرۆکی حەسەن قزڵجی

یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆک به ناوی پێشەنگی کورته چیرۆکی کوردی حەسەن قزڵجی له بەهاری ۱۳۹۵ بەڕێوه دەبا  و به هیوایه که ئەم رەوته له ساڵانی داهاتووشدا درێژه بدا. مەرجەکانی بەشداری لەم کێبەرکێیە بەم شێوەیە دەبێ: ١ هەر نووسەرێکی کورد له هەر کوێی دونیا دەتوانێ بەشداری خەڵات بکا. ٢ چیرۆکەکان پێویسته به ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی دوو چیرۆکنووسی لاو به‌ڕێوە چوو

44

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی رەشەمه کاتژمێر ٤ی ئێوارێ لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) کۆڕێکی بۆ رەخنە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی دوو چیرۆکنووسی لاو بەڕێزان شاناز جەوانشیر و چنار بوداغی بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا بەڕێزان رەحیم عەبدولڕەحیم‌زادە و پەروین شێخی وەک رەخنەگر بەشدار بوون. سەرەتا رێزدار “کەماڵ کەریمی” پێشکەشکاری ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ رەخنه و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی دوو چیرۆکنووسی لاوی بۆکانی

دانیشتنی هەشتەم

هەشتەمین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی دوو چێرۆکنووسی لاوی بۆکانی ، چنار بوداغی و شاناز جەوانشیر. بەرێزان پەروین شێخی و رەحیم عەبدولرەحیم زادە وەک رەخنەگر لەم کۆرەدا بەشداری دەکەن. ئەم دانیشتنه رۆژی شەممه ۸ی رەشەممە کاتژمێر ۴ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد (هۆڵی سیمۆرغ) ... درێژەی بابەت »

دەسپێکردنی کارگه‌ ئه‌دەبییه‌کانی ئەنجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان

کارگەی زستان

  هەر وەک پێشتر رامانگەیاندبوو ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا سێ کارگەی ئەدەبیی لە بواری شێعری کلاسیک ، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبی بەڕێوە ئەبات.لەم حەفتەیەڕا تا کۆتایی زستان ئەم کارگە ئەدەبییانه بەردەوام دەبن. رۆژی بەرێوە چوونی کارگەکان بەم شێویەیه : چیرۆک : رۆژانی دووشەممە، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە شێعری کلاسیک : رۆژانی سێشەممه، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە ... درێژەی بابەت »

کارگه‌ی چیرۆک، رەخنه‌ی ئەدەبی و شێعری کلاسیک لە زستانی ۹۴دا

کارگەی زستان

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان زستانی ۱۳۹۴ سێ کارگەی ئەدەبی لە بواری چیرۆک ، رەخنەی ئەدەبی و شێعری کلاسیک بەڕێوە ئەبات. جێی ئاماژەیه: هەر کارگەیەک لە یەکێک لە رۆژەکانی حەفتەدا و بۆ ماوەی دوو سەعات بەڕێوە دەچێ (کات و رۆژی بەڕێوە چوونی کارگەکان پاش کۆتایی ناونووسی دیاری دەکرێن). کارگەکان لە نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە ژێرزەمین پاساژی شارەداری (ژووری ژومارە ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵاپوور به‌ڕێوە چوو

3

چوارەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴ تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی هێمن عەبدوڵلاپوور. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۷ی خەزەڵوەری ۹۴ کاتژمێر ۴ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەڕێوە چوو. لە سەرەتای کۆڕەکەدا هێمن عەبدوڵلاپوور ، چیرۆکێکی له کۆمەڵه چیرۆکی دەنگه دەنگی بێدەنگی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە. لە پاشان وتاربێژان ڕێزدار رەحیم عەبدولرەحیم زادە ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵاپوور

هیمن

چوارەمین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا ، تەرخان کراوە به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی چیرۆکنووسی لاوی بۆکانی ، ڕێزدار هێمن عەبدوڵڵاپوور. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتین لە ڕێزدار ئەمجەد غوڵامی و ڕێزدار رەحیم عەبدولرەحیمزادە. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۷ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد (ساڵۆنی سیمۆرغ) ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی سوله‌یمان عه‌بدولرەحیمزادە به‌ڕێوە چوو

5

دانیشتنی دووهەم لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹٤دا رۆژی پێنجشەممه ۲۳ی رەزبەر لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوە چوو. کۆڕەکە تەرخان کرابوو بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی کۆمەڵه چیرۆکی “چارەنووسی تاپۆکان‌” بەرهەمی سولەیمان عەبدولرەحیم‌زادە بە وتاربێژی بەڕێزان محەمدئەمین شامحەمەدی و رەحیم عەبدولرەحیم‌زادە. دانیشتنەکە بە خوێندنەوەی دوو کورتە چیرۆک لە کتێبی چارەنووسی تاپۆکان لە لایەن نووسەرەکەیەوە دەستی پێکرد. لە ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندەوە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی سوله‌یمان عه‌بدولرەحیمزادە

سولەیمان

دووهەمین دانیشتنی له زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له پاییز ۱۳۹۴دا تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، رێزدار سولەیمان عەبدولرەحیم زادە . وتاربێژەکانی ئەم کۆڕە بریتین لە بەڕێزان محەمەدئەمین شامحەمەدی و رەحیم عەبدولرەحیم‌زادە. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ڕێکەوەتی ۲۳ رەزبەر کاتژمێرە ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد (هۆڵی ... درێژەی بابەت »