هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : شێعر

شێعرێکی زیاد رەشاد قادر

زیاد رەشاد

ده‌مه‌و عه‌سرێك شیله‌ى شیعر له‌ ڕۆحته‌وه‌ ده‌تكێ “وه‌ره‌ ساقى حه‌تا كه‌نگێ، نه‌شۆیین دل ژ ڤێ ژه‌نگێ” مه‌لاى جزیرى   ده‌مه‌وعه‌سرێك گوێ له‌ بێده‌نگیى باخچه‌ ده‌گریت و به‌ڕكى دڵت مشت ده‌بێ له‌ نوقڵى شیعر له‌به‌رخۆته‌وه‌ ده‌ڵێى واى چ هێواره‌یه‌كى كه‌یفخۆشه‌! ده‌مه‌وعه‌سرێك له‌ بنه‌بانێوه‌ تا به‌ر ده‌رگا له‌ قڕێژ گسك ده‌ده‌یت باڵكۆنه‌كه‌ت له‌ تۆزى كرێتى ده‌ته‌كێنیت و بست به‌ بستى سه‌ربان به‌ ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی سەعدوڵڵا نووری

سەعدوللا نووری

کوشتنی جوانییەکان * ساڵانێ بوو پێم وتبووى لە شیعرێکدا : (ئەوەى لێتەوە دیارەو دەیانبینی پەتایێکە بەسووتانی بست بە بستی جەستە نەبێ گیانمان لێی پاک نابێتەوە !) کەوابوو چاوەڕوانی چی ؟ لەم وڵاتە لەخەم خنکاوەدا دەستبەردارى ئەوخەونە نەزۆکانە بە… نیوەشەوان خەو لەچاوى چی بوونەوەرە دەهەڕمێنن تەمەن لەپێناو چیدا بەڕێدەکەى دەڤەرێک تژی بێ لە : – خنکانی هەناسە گوڵاوییەکان – دارکاریکردنی ڕۆحی ... درێژەی بابەت »

دابه‌زینی ئه‌دەبی و ئه‌دەبیاتی دابه‌زیو / بێهنام سه‌در – و: ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی

ئەرسەلان چەڵەبی

دابەزینی ئەدەبی و ئەدەبیاتی دابەزیو ن:بێهنام سەدر و:ئەرسەلان چەڵەبی بە دڵنیاییەوە سەردەمی ئێمە سەردەمی “باوێشکی فەرهەنگی و هونەرییە”، لەو سۆنگەیەوە ناکرێ باس لە هونەر و ئەدەبیات بکەی بەڵام ئاوڕێک لەو باوێشکە فشانە نەدەیەوە. نابێ وەها باوێشکێک وێڵ بکرێ، بەڵکوو دەبێ رەخنەگرانە لێی بڕوانین. ئەوە یادداشتێکە لەو بارەیەوە. ۱ مژارەکە ئیتر داكشانی ئەدەبیاتی ئێمە نییە، مژاری سەرەکی ئەوەیە کە ئەدەبیاتی ئێمە ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی به‌ڕێوە دەچێ

دانیشتنی دەهەم

دوایین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، رۆژی شەممه رێکەوتی ۲۲ی رەشەممه کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە بەرێوە دەچێ. ئەم دانیشتنە تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی رووبار بوداغی ، رزگار باوێردی موقەدەم و جەعفەر حەسەنزادە . هەر وەها بەرێزان ئەحمەد چاک و کەماڵ حاجی محەمەدی وەک رەخنەگر لەم کۆڕەدا بەشدار دەبن و لەسەر شێعرەکان ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی رەزا سوله‌یمانیان

رەزا سولەیمانیان

خانم لە دڵی خوێنینی هەنار ڕاسپاردەیەك  بۆ هەنارستانی باڵات و باڵوێزێكی شەكەت بۆ هەرێمی ئاوەدانی دڵت وەفدێكی ماندوو لە بۆ بەهارە هەواری كۆشكت. ڕۆژباش خانم. لە ئیمپڕاتۆریەتی جەنابت سپییە كۆترێك خوێناوی باڵی بە سەر شان و شكۆی جەنابت دەپڕژێنێ. سوور بنوێنێ خانم. سوور بوونت تاوانە ئاڵقەیە بە سەر هەرچی تەرمی ئەم دەڤەرەیە. ئەوین خۆی بە پرچی زەردەپەڕ لە تەنیشت چەند ... درێژەی بابەت »

دوو شێعری ئارام فه‌تحی

ئارام فەتحی

۱ خەریکم ئێوە دەمرم لە خۆما خەریکم بەرلەوەی ئایندە بێت بڕۆم بەرلەوەی ئێوە بڕۆن، من بمێنم بۆ دڵتەنگی خۆم دابنێم سەرما بخوات نان بخوات شەراب بخوات غوربەت بخوات خۆم دابنێم فێری بکەم نەترسێ لە تاریکی لە گورگ لە هەوای نەبوونتان نەترسێ، ئەگەر تەمەن تەرجومەیەکی سەقەت بێ لە ژیان خۆم دابنێم، فێری پەڕینەوە لە خیابان خواردنی برنج بە چنگاڵ و فێری ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی زیاد رەشاد قادر

زیاد رەشاد

درێشه‌   به‌وه‌دا دیاره‌ دونیا خراپ تێكچووه‌ سیاسه‌ت گره‌وى له‌ شیعر بردۆته‌وه‌ ××× خه‌م ئه‌و خه‌مه‌یه‌ هه‌ندێك نه‌یانبوو تا بتكێ و پێیان بگوترێ: ئه‌وه‌ بۆ “حه‌یا ته‌ركى حه‌یاتى كرد”! ××× بڕۆ ده‌سته‌جلێكى جوان بسه‌نه‌ بڕۆ پینه‌پۆش زه‌مان “زه‌مانى كه‌وا بخۆیه‌” ××× ئاو به‌ره‌و خوار خوارزاى ده‌برد كه‌چى خاڵه‌ خاس خاس له‌برى خوێش ده‌روێشى فێره‌ ئاڤژه‌نى ده‌كرد ××× ته‌ورى تیژ ده‌توانێ ... درێژەی بابەت »

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا

زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی 1394

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا لە ۱۰ دانیشتن پێک هاتووە. ۵ له دانیشتنەکان تەرخان کراوە به نووسەران و شاعیرانی بە ئەزموونی شاری بۆکان که چەندین ساڵه لە بواری ئەدەبیاتدا چالاکی ئەکەن و خاوەن کتێبن. شێوازی بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنانه که له ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ ئەدیبان” بەڕێوە ئەچن بەم شێوەیەیه که لەم دانیشتنانەدا زێدەتر لە سەر لایەنی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی موحسـین مسـتەفازادە

565

  نەبووی بە هاو سەرینم! لێرە باڵنجێک هەتیوی پرچەکانتە منێکیش هەتیوی نیگات… تکایە شەوێک لەم شەوانەدا، وەرە خەونم و خۆت ئاواڵەکە نێو ئامێزم من سەردەمانێکی زۆرە بە یادی تۆ دەچمە جێژوانی بالنجێک تا خەو بمباتەوە، بۆ ڕۆژانی سوورێئالی ژیانم… نە من ئۆقرە دەگرم لە نەبوونت نە بالنج نە شەو؛ من و تۆ خەوێک بە باڵنج قەرزدارین ماچێکیش بە شەو و ... درێژەی بابەت »

کۆڕی حه‌وتانه‌ی شێعر خوێندنه‌وە به‌ڕێوە دەچێ

99999999999999999999999999999999999

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەموو رۆژانی شەممه کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەن (هەڵکەوتوو لە ببینای ئیدارەی ئیرشاد) کۆڕی شێعر خوێندنەوە بەڕێوە دەبات. ئەم کۆڕانه لە کەش و هەوایەکی سەمیمی و ئەدەدبیدا بەڕێوە دەچن و شاعیران دەتوانن شێعرەکانی خۆیان بخوێننەوە و پاشان ڕا و بۆچوونی ئامادەبووان لەسەر بەرهەمەکان وەردەگیرێ. جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی شێعر و ئەدەبیات دەتوانن لەم کۆڕانەدا بەشداری ... درێژەی بابەت »