هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : عەلی غوڵامعەلی

چاپی دووهه‌می پادشای‌ته‌نیایی و خه‌ونی پەپووله‌پاییزە و گابۆڕ

سەیدقادر هیدایەتی- عەزیز مەحموودپوور - عەلی غوڵامعەلی

  دوای چاپی سێ کتێبی پادشای تەنیایی، نووسینی عەلی غوڵامعەلی, خەونی پەپوولەپاییزە، نووسینی عەزیزمەحموودپوور , گــــابـــۆڕ، نووسینی سەیدقادر هیدایەتی پێشوازییەکی گەرم لەو کتێبانە کرا و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بە چاپی دووهەم گەیشتن. ** هەروەها کۆمەڵەچیرۆکی “پیاوێکی ڕێش‌خەنەیی” عەزیزمەحموودپوور و ڕۆمانی “تۆقی عەزازیل”ی سەیدقادر هیدایەتی کە ساڵی ۱۳۹۱ چاپ ببوون دوای ویراستاری کردنێکی  نوێ، بۆ جاری دووهەم چاپ بوونەوە. نەشری گوتار لەم ڕۆژانەدا چاپی دووهەمی ... درێژەی بابەت »

کۆڕی په‌ردەلادان له سێ کتێبی نوێی کوردی له بۆکان به‌ڕێوە چوو

11

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا رۆژی سێشەممه رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٩٤ بە هاوکاری چاپەمەنی گوتار کۆڕێکی بۆ پەردەلادان لە کتێبی چیرۆکنووسانی بۆکانی،ڕۆمانی “گابۆڕ” لە نووسینی سەیدقادر هیدایەتی،نۆڤلێتی “خەونی پەپوولەپاییزە” لە نوسینی عەزیز مەحموودپوور و کۆمەڵه چیرۆکی “پادشای تەنیایی” لە نووسینی عەلی غوڵامعەلی،بەرێوە برد. ئەم کۆڕە کە لەگەڵ پێشوازی گەرم و بەرچاوی هۆگرانی  ئەدەبیاتی کوردی رووبەڕوو بۆوە لە چەن ... درێژەی بابەت »

کۆڕی په‌ردەلادان له سێ کتێبی نوێ

11228129_811078372324448_8648854970251983574_o

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان به هاوکاری نەشری گوتار رۆژی سێشەممه ڕێکەوتی ۵ی خەزەڵوەری ۹۴ کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە هۆڵی سیمۆرغ کۆڕی پەردەلادان له سێ کتێبی نوێی سێ چیرۆکنووسی بۆکانی بەڕێوە دەبات. ئەم کتێبانه بریتین له کۆمەڵه چیرۆکی “پادشای تەنیایی” له نووسینی عەلی غوڵامعەلی، نۆڤلێتی ” خەونی پەپوولەپاییزە” له نووسینی عەزیز مەحموودپوور و ڕۆمانی “گابۆڕ” له نووسینی سەیدقادر هیدایەتی. هاتن ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندەوە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی سوله‌یمان عه‌بدولرەحیمزادە

سولەیمان

دووهەمین دانیشتنی له زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له پاییز ۱۳۹۴دا تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، رێزدار سولەیمان عەبدولرەحیم زادە . وتاربێژەکانی ئەم کۆڕە بریتین لە بەڕێزان محەمەدئەمین شامحەمەدی و رەحیم عەبدولرەحیم‌زادە. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ڕێکەوەتی ۲۳ رەزبەر کاتژمێرە ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد (هۆڵی ... درێژەی بابەت »

گێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا

seyd qadr

گێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا سه‌یدقادرهیدایه‌تی (ته‌کامول‌) یه‌کێکە له‌ تیۆرییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می مۆدێرن؛ عه‌قڵ‎باوه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ و پۆزێتڤیسته‌کان و به‌ گشتی زۆربه‌ی مۆدێرنیسته‌کان، پێشکه‌وتن و هه‌موو گۆڕان‎کارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ پێی تەكامول و گه‌شه‌کردن شی ده‌که‌نه‌وه‌.‌ به‌ گوێره‌ی تیۆریی ته‌کامول، هه‌موو گۆڕان‎کارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و زانستییە‌کان له‌ گه‌شه‌كردن و پێشکه‌وتن‎ دان.  ته‌کامول‎باوه‌ڕه‌کان پێیانوایه‌ که‌ هه‌موو ڕووداوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ... درێژەی بابەت »

حه‌کایه‌تی جیرانێکی ئێمه‌ / عه‌لی غوڵامعه‌لی

عه‌لی غوڵامعه‌لی

حه‌کایه‌تی جیرانێکی ئێمه‌ عه‌لی غوڵامعه‌لی ده‌بوو بکوژرێ. ده‌بوو بیکوژن. بۆ نه‌یان ده‌کوشت، نازانم. من ده‌بوو بیکوژم. هه‌ر چه‌ن منداڵ بووم به‌ڵام زۆر شتی سه‌یر و ناحه‌زم پێوه‌ دیبوو. ئه‌ووه‌خت که‌م که‌س تریاکی ده‌کێشا، ئه‌و میوانی پێوه‌ ده‌گرت و له‌سه‌ر نه‌شه‌یی گولله‌ی ده‌نا به‌ ئاسمانه‌وه‌؛ له‌ بن پێی ڕه‌فێقه‌کانی هه‌ڵده‌کرد و ده‌گه‌شاوه‌. گوێمان ده‌گرت له‌ ماڵی خۆمان له‌ شریخه‌ی گولله‌ی ئه‌و ... درێژەی بابەت »