هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : چیرۆک

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا

زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی 1394

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا لە ۱۰ دانیشتن پێک هاتووە. ۵ له دانیشتنەکان تەرخان کراوە به نووسەران و شاعیرانی بە ئەزموونی شاری بۆکان که چەندین ساڵه لە بواری ئەدەبیاتدا چالاکی ئەکەن و خاوەن کتێبن. شێوازی بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنانه که له ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ ئەدیبان” بەڕێوە ئەچن بەم شێوەیەیه که لەم دانیشتنانەدا زێدەتر لە سەر لایەنی ... درێژەی بابەت »

دەسپێکردنی کارگه‌ ئه‌دەبییه‌کانی ئەنجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان

کارگەی زستان

  هەر وەک پێشتر رامانگەیاندبوو ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا سێ کارگەی ئەدەبیی لە بواری شێعری کلاسیک ، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبی بەڕێوە ئەبات.لەم حەفتەیەڕا تا کۆتایی زستان ئەم کارگە ئەدەبییانه بەردەوام دەبن. رۆژی بەرێوە چوونی کارگەکان بەم شێویەیه : چیرۆک : رۆژانی دووشەممە، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە شێعری کلاسیک : رۆژانی سێشەممه، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە ... درێژەی بابەت »

لێك ئاڵانی په‌نجه‌كان / پشتیوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

پشتیوان هەڵەبجەیی

لێك ئاڵانی په‌نجه‌كان پشتیوان هەڵەبجەیی كە مستەفا ئەو بەیانیە كە لەماڵ هاتە دەرێ‌ جیاواز لەگشت بەیانیەكانی دی ، بەنیاز نەبوو  بچێ‌ بۆ سەر كارەكەی ، بەڵكو ئەیویست بۆ ڕاپەڕاندنی هەندێ‌ كاری یاسایی بچێت بۆ شارۆچكە كۆنەكەی خۆیان ، گەرچی مستەفا لەوەتی ئەو شارەی بەجێهێشتبوو هەرگیز نەیئەویست بگەڕێتەوە ناوی ، ئەو بەكۆژانێ‌ خەم و فرمیًسكەوە شاری لەدایك بونی بەجێهێشتبوو هەرگیز نەیئەویست ... درێژەی بابەت »

کارگه‌ی چیرۆک، رەخنه‌ی ئەدەبی و شێعری کلاسیک لە زستانی ۹۴دا

کارگەی زستان

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان زستانی ۱۳۹۴ سێ کارگەی ئەدەبی لە بواری چیرۆک ، رەخنەی ئەدەبی و شێعری کلاسیک بەڕێوە ئەبات. جێی ئاماژەیه: هەر کارگەیەک لە یەکێک لە رۆژەکانی حەفتەدا و بۆ ماوەی دوو سەعات بەڕێوە دەچێ (کات و رۆژی بەڕێوە چوونی کارگەکان پاش کۆتایی ناونووسی دیاری دەکرێن). کارگەکان لە نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە ژێرزەمین پاساژی شارەداری (ژووری ژومارە ... درێژەی بابەت »

چاپی دووهه‌می پادشای‌ته‌نیایی و خه‌ونی پەپووله‌پاییزە و گابۆڕ

سەیدقادر هیدایەتی- عەزیز مەحموودپوور - عەلی غوڵامعەلی

  دوای چاپی سێ کتێبی پادشای تەنیایی، نووسینی عەلی غوڵامعەلی, خەونی پەپوولەپاییزە، نووسینی عەزیزمەحموودپوور , گــــابـــۆڕ، نووسینی سەیدقادر هیدایەتی پێشوازییەکی گەرم لەو کتێبانە کرا و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بە چاپی دووهەم گەیشتن. ** هەروەها کۆمەڵەچیرۆکی “پیاوێکی ڕێش‌خەنەیی” عەزیزمەحموودپوور و ڕۆمانی “تۆقی عەزازیل”ی سەیدقادر هیدایەتی کە ساڵی ۱۳۹۱ چاپ ببوون دوای ویراستاری کردنێکی  نوێ، بۆ جاری دووهەم چاپ بوونەوە. نەشری گوتار لەم ڕۆژانەدا چاپی دووهەمی ... درێژەی بابەت »

به‌ستێنی سێهه‌می چۆم/ و: یوونس رەزایی

به‌ستێنی سێهه‌می چۆم خۆئاو گۆئی ماڕائیس رۆسا وه‌رگێڕ؛یوونس ره‌زایی      باوکم پیاوێکی ئه‌رک‌ناس و به‌مشوور و قسه‌ له‌ ڕوو بوو. به‌ گوته‌ی زۆربه‌ی ئه‌و باوه‌ڕپێکراوانه‌ی که‌ بۆ خۆم لێم پرسیبوون، له‌ مێرمنداڵی‌یه‌وه‌ یان ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌ منداڵی‌یه‌وه‌، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یانه‌ی بووه‌. ئه‌وه‌نده‌ی بۆخۆم له‌ بیرم بێ، ئه‌و له‌و پیاوانه‌ی ده‌مناسین نه‌ شۆخ و به‌ده‌ماخ‌تر بوو نه‌ تێکشکاو و خه‌مین‌تر. ره‌نگه‌ هێندێک ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی بریا کاکه‌سووری به‌ڕێوە دەچێ

بریا سووری

حەوتەمین دانیشتن لە زنجیرە دانشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، بریا کاکەسووری. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتن لە بەڕێزان کاوە محەمەدزادە، رەحیم عەبدولرەحیم‌زادە ، ئەحمەد عەزیزی. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۲۸ی خەزەلوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوە دەچێ. جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن ... درێژەی بابەت »

خوێندنه‌وەی کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی “ئه‌و نامانه‌ی هه‌رگیز نه‌خوێندرانه‌وە”

عەزیز مە

خوێندنەوەی کۆمەڵه چیرۆکی “ئەو نامانەی هەرگیز نەخوێندرانەوە” لە نووسینی شەپۆل مەجیدپوور عەزیز مەحموودپوور ئێشکلۆفسکی پێیوایە‌ هونە‌ر ڕاگوێزتنی ئیحساسە‌ هە‌ر بە‌و جۆرە‌ی کە‌ هە‌ستی پێ‌دە‌کری، نە‌ک بە‌و شێوە‌یە‌ی کە‌ ناسراوە‌. تکنیکی هونە‌ر”نامۆکردن” و سڕینە‌وە‌ی ناسیاوییە‌ لە‌ شتە‌کان. هە‌روەها دژوارکردنی فۆرم و ئە‌و ماوە‌یە‌یە‌ کە‌ دە‌بێ هە‌ست بە‌ شتێک بکردرێ. چونکوو ڕە‌وتی هە‌ست پێ‌کردن لە‌ ناخی خۆیدا ئاکامێکی جوانی‌ناسانە‌ی هە‌یە‌ و دە‌بێ ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی شه‌پۆل مه‌جیدپوور به‌ڕێوە چوو

IMG_2054

شەشەمین دانیشتن له زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی شەپۆل مەجیدپوور. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۲۱ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەدیبان و هۆگرانی ئەدەبیات بەڕێوە چوو. لە سەرەتای کۆڕەکەدا خاتوو رووبار بوداغی وەک پێشکەشکاری کۆڕەکه بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و پاش باسێکی کورت لە ... درێژەی بابەت »

چیرۆکێکی خوان رۆڵفۆ/ وەرگێڕانی تاهیر حامیدی

تاهیر حامیدی

تاڵپا خوان رۆڵفۆ و: تاهیر حامیدی   “ناتالیا” خۆی هاویشته‌ باوه‌شی دایکیه‌وه‌ و به‌ هه‌نسکه‌هه‌نسکێکی هێوره‌وه‌ زۆڕه‌زۆڕ گریا. رۆژانێکی زۆر پێشی به‌م فرمێسکانه‌ گرتبوو، پاشه‌که‌وتی خستبوون بۆ ئه‌مڕۆ وا له‌ “سێنسۆنتێلا”  گه‌ڕاینه‌وه‌ و هه‌ر چاوی به‌ دایکی که‌وت، له‌ کوت‏وپڕدا هه‌ستی کرد پێویستی به‌ دڵداری دانه‌وه‌یه‌. پێش‎تر، به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موه‌ چه‌رمه‌سه‌رێیانه‌ی وا  تووشمان ببوو نه‌گریا، ئه‌و رۆژانه‌ی وا ناعیلاج بووین ... درێژەی بابەت »