هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : چیرۆک

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی شه‌پۆل مه‌جیدپوور به‌ڕێوە دەچێ

شەپۆل م

دانشتنی شەشەم لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۱۳۹۴دا تەرخان کراوە به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی چئرۆکنووسی لاوی بۆکان ، رێزدار شەپۆل مەجیدپوور. وتاربێژانی ئەم دانیشتنە بریتین له عەزیز مەحموودپوور و ئەمجەد غوڵامی. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۲۱ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارێ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان (هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد ) بەڕێوە ئەچێ. هەموو هۆگرانی ... درێژەی بابەت »

چیرۆکێک بۆ ئه‌وانه‌ی … / جه‌لال نه‌جاری

427559_392958740760154_310720201_n

چیرۆکێک بۆ ئه‌وانه‌ی وا ئه‌زانن دنیا فشه نییه !! جەلال نەجاری تێبینی : نووسراوه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له ده‌سنووسه‌کانی ج.ن . ناوبراو خوێندکاری کۆمه‌ڵناسی بوو له تاران ، له گه‌ڕه‌کی ده‌روازه‌ده‌وڵه‌ت وه‌تاغێکی بچکۆلانه‌ی بەکرێ گرتبوو . ئێستا له تیمارستانی ورمێ به‌ستە‌رییه !! ……….. سێ ساڵیش ده‌بێ ژه‌مێک بەته‌واوی تێرم نه‌خواردووه، هه‌میشه‌ی خوا برسیمه ! شه‌و و رۆژ قۆڕه‌ی زگم دێ !! سه‌ره‌تا ... درێژەی بابەت »

گازی فرمێسكڕێژ / عوسمان محێدین

عوسمان محێدین / نووسەر و وەرگێر

گازی فرمێسكڕێژ عوسمان محێدین ــ كوردستانی عێراق Osman.mhedin73@gmail.com ئێواره‌ی  ده‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری دووهه‌زار و پازده‌، وه‌كو رۆژانی تر، خۆم گۆڕی  تا بچمه‌ پیاسه‌یه‌كی بازاڕ، هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كه‌ كه‌م ده‌چمه‌ بازاڕ ، به‌ڵام ئێواران چه‌ند هاوڕێیه‌كم هه‌ن ده‌بێ بیانبینم، یا ده‌چمه‌ ئۆفیسی رۆژنامه‌ی چه‌رموو  له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی نێت ده‌گه‌ڕێم و چه‌ند كتێبێكی pdf داده‌به‌زێنم، به‌تایبه‌ت ئه‌م پایزه‌ شه‌یدای كورته‌ چیرۆكی نوێی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكیم، ... درێژەی بابەت »

هێڵکاریی له سه‌ر رووبه‌رێکی سووتاو / مسته‌فا شێخه

mistefa sheka

هێڵکاریی لە سەر رووبەرێکی سووتاو مستەفا شێخە ئۆتۆمبێلەکەمان هەر ئەوەندە هەڵدەگرێت. بارەکەی قورسە. وەک کەروێشکی بازرە بە کەند و لەند و هەوراز و نشێو و خڕ و شیواندا دەخوشێت. دیسان کۆمەڵێک نێرەوەز و ڕێگەی چیاوچۆڵەکان.  زۆر وەڕەزم. هەر دەڵێی ئەم هەموو کەرەستە و خواردمەنییەی لە نێو ئۆتۆمبێلەکە دایە، هەمووی لەمن بارکراوە. نەک هەر قورسایی خواردەمەنییەکان، نەفەرەکان و ئۆتۆمبێلەکەش قورسایی سەر ... درێژەی بابەت »

سلام بچه‌های گلم / رزگار لوتفی

11201939_134619283537525_5884502481872889773_n

سلام بچەهای گلم رزگارلوتفی   چوارچێوەی پەنجەرەکە ئاربەبایەکی لێڵی لە قاپ گرتووەو دیارە وێنەگرەکەی بە زیتی نەپەڕژاوەتە سەری‌و، رەنگە بەیانیەکی وەک ئێستا لەخەو هەستابێ‌و لێیەوە روانیبێتیە باشووریترین خاڵی ئاسۆو، هاوکات هەم خەونی بە ئاگابوونەوەیەکی یەکجارەکی بینینێ‌و هەمیش پێڵووی وێنەگرتنی کامێرا سرووشتیەکەی چرکاندبێت. لەگەڵ ئەم چرکاندنەدا بەجووتەپێ هەڵداوێژرێمە ناو سەعات حەوت؛ ئەو سەعات حەوتەی ماوەی هەفتەیێکە هەم بووەتە زەنگۆڵەیەکی گچکە لە کاسەی ... درێژەی بابەت »

عاله‌م که‌رە / ناسر فه‌تحی

nasr

  عالەم کەرە ناسر فەتحی هەموو کەس حەقی بە قسەکانی دەدا، تەنانەت تڕوتایەفە و دۆست و برادەری زۆر نزیکی کوڕەش. کەس لە خانمبازیی ڕۆشنبیرانە و هیچووپووچێتی زۆڵانەی مێردەکەی گومانی نەبوو. کەچی لەگەڵی بێ بەزەیی و نامەرد بوون. دوای ئەوەی بۆ دواجار چوووەوەلای کوڕە، ئیدی خزم و کەس و دۆست و برادەرەکانی بەیەکجاری پشتیان تێ کرد؛ ئاخر بۆنموونە هەر خزمەکەی خۆیان ... درێژەی بابەت »

ئه‌وە منم من منۆکه / خه‌بات رەسووڵی

11774545_10200761126347241_1220123929_n

ئەوە منم من منۆکە خەبات رەسووڵی ئەوە منی ڕابردووم کە لە گەڵ هەژاری ڕابردوو سەرینێکمان کردووەتە ئەسپێکی سوور و بە پانایی پێدەشتێک ئاوزینگ لێ دەدەین . ئەسپەکە بە سەر جۆگەلەیەکدا باز دەدا و لە بازەکەیدا منی ڕابردوو بەربوومەوە خوارێ و هەژاری ڕابردوو هەستی بە بەربوونەوەم نەکرد و بەپڕتاو لێم دوور کەوتەوە . چاوم لێیە کە لە نزیک ماڵان ئەسپەکە دێتە ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵاپوور به‌ڕێوە چوو

3

چوارەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴ تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی هێمن عەبدوڵلاپوور. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۷ی خەزەڵوەری ۹۴ کاتژمێر ۴ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەڕێوە چوو. لە سەرەتای کۆڕەکەدا هێمن عەبدوڵلاپوور ، چیرۆکێکی له کۆمەڵه چیرۆکی دەنگه دەنگی بێدەنگی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە. لە پاشان وتاربێژان ڕێزدار رەحیم عەبدولرەحیم زادە ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵاپوور

هیمن

چوارەمین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا ، تەرخان کراوە به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی چیرۆکنووسی لاوی بۆکانی ، ڕێزدار هێمن عەبدوڵڵاپوور. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتین لە ڕێزدار ئەمجەد غوڵامی و ڕێزدار رەحیم عەبدولرەحیمزادە. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۷ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد (ساڵۆنی سیمۆرغ) ... درێژەی بابەت »

چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئەدەبی خۆمان / کاوە محەمەدزادە

كاوه‌ محه‌مه‌دزاده‌

چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئەدەبی خۆمان  كاوه‌ محه‌مه‌زاده‌ ئەو بیرۆکەیە وا کەسێتی ئێمەی کورد، وەکوو دیاردەیەکی سەربەخۆ پێناسە دەکات، هەڵەیەکی گەورەیە. کەسایەتی کورد جۆرێک ئیمکانە (possibility). ئەگەری ئەوە هەیە چوارچێوەی کەسێتیی ئێمە لە گۆڕانێکی سەیردا، کوردێکی‏تر بگوورێنێ. بەرهەمی ئەو گۆڕانە خەیاڵیە، دیالێکتیکی مانامەندی پێوەندیی ئێمە و ئەوانیدیە. بەپێچەوانەی بۆچوونی رەفێق سابیر(٢٠٠٨) لەسەر ئەو بۆچوونە نیم، دروستبوونی ناسیۆناڵیزم، لە دڵی کولتوردا، بە دابەشبوونی ... درێژەی بابەت »