هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : چیرۆک

«ئه‌و» کێيه‌ / محه‌مه‌د ئه‌ديبى

ئەدیبی

«ئه‌و» کێيه‌ محه‌مه‌د ئه‌ديبى ـ بۆكان ته‌نيام، ته‌نيام و ته‌نياش نيم…. چۆنت پێ‌بڵێم، باوه‌ڕ بکه‌ خۆشم نازانم چۆنى له‌کۆڵ خۆم بکه‌مه‌وه‌. ها! کوڕه‌ هاواڵى چى، دۆستى چى، نه‌وه‌ڵا، نه‌ دۆستمه‌ و نه‌ پێشم خۆشه‌ قه‌تى ببينم، جابۆ «ئه‌و» به‌ ڕه‌زامه‌ندى من بووه‌ته‌ هاواڵ و هاورێم! ئه‌شا من چه‌ند شێتم ديتنى چى! ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌وێ و خۆشيم لێى‌دێ تاکوو بزانم ڕوخسارى ... درێژەی بابەت »

تەرمێ بۆ هەمیشە / رزگار لوتفی

11201939_134619283537525_5884502481872889773_n

  تەرمێ بۆ هەمیشە رزگارلوتفی ئەمکاتانە چیتر پاییزە باران نامباتەوە ناو پارکە گشتییەکەی شار، تا لە ژێر درەختەکان و بە سەر گەڵاوەریوە رەنگاڵەکانیاندا رێ بکەم و گوێ لە غەوارەترین ئاوازیان بگرم بەڵکوو ئاراستەکەم دەگۆڕێ و دەمگەیەنێتە  گۆڕستانی گردەکەی شار و دەمباتەوە سەر تەرمەخووساوەکەی باوکم. ئەو تەرمەی هەموو ساڵێ لەم کاتەدا، بەر لە تەواوبوونی گۆڕەکەی، لە پەنایێکەوە ئۆقرەی گرتووە و چاوەڕێی رێ‏ورەسمی ... درێژەی بابەت »

نوێژی به­‌یانی / په‌روین شێخی

photo_2015-10-05_21-34-05

نوێژی به­‌یانی پەروین شێخی- بۆکان خۆی به دیوه­‌که­‌م­دا کرد و ده­‌رکه‌­ی جووت کرد و هاته پێشێ و ده‌­ستمی توند گرت و کوتی: به­‌ڵێنم پێ ده‌­ده‌­ی؟!!! ده‌­بێ به­‌ڵێنم پێ بده‌­ی شوو به من ده­‌که‌­ی .. سوێندم بۆ بخۆ هه‌­ر هی خۆمی … تکایه … تکایه … حه‌­په‌­سا بووم!! قسه‌­م بۆ نه‌­ده­‌هات گه­‌روم ویشک بوو … هه‌­ستم ده­‌کرد هه‌­ناسه­‌م ده‌­رنایت، ده‌­مویست هاوار ... درێژەی بابەت »

سێ چیرۆکی کورت / عه‌لی خه‌لیلی

عه‌لی خه‌لیلی

 سێ چیرۆکی کورت عەلی خەلیلی  ۱ مۆبلێکی سێ نەفەرە گرێی‏ێک دەکەوێتە نێوان برۆت. ئایا هەر ژنێک ئەگەری بێوەژن بوونی هەیە؟ بۆچی زۆربەی بێوەژنەکان بێ دەرەتانن؟ ڕەنگە کاردانەوەی کزی و کەم وزەیی جەستەیان بێت. دایکی ئینسان دڵی بە شت‏ومەکی نێو ماڵ خۆشە. بڕیاردراوە لەم شەوانەدا بۆ خوشکت خوازبێنی بێت. دایکت بۆ بەختیاری خوشکت دڵبەدوایە. پێی‏خۆشە شەوی خوازبێنی بنەماڵەی زاوا لەسەر مۆبل ... درێژەی بابەت »

چارەنووسی تاپۆکان / سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیمزاده‌

سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیمزاده‌

چاره‌نووسی تاپۆكان سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیمزاده‌ ریزێک داری چڕوپڕ، زؤر سه‌یروسه‌مه‌ره‌ تێک‏ئالآون. له ‌نێو چوارچێوه‌ی چاوم، بایه‌ک، نه‌ زؤر توند، ده‌یان‏شه‌کێنێته‌وه‌. بێ‏ئه‌وه‌ی به ‌ده‌ست خؤم بێ، ده‌ڕوانمه‌ نووکی به‌رزترین لقه‌کان؛ تیشک له ‌سه‌ریان هه‌ڵ‏نیشتووه‌. دیسان بێ‏ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ست خؤم بێ، چاوێکم ده‌قووچێنم. ده‌بێ دار چنار بن. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر داری ‏دیکه‌ش بن گرینگ نییه‌. – شا ئه‌وگووه‌ی خواردم!- دایکم وه‌ک هه‌میشه ده‌یهه‌وێ به‌رنگارم ... درێژەی بابەت »

دوو چیرۆکی کورت / فه‌رەیدوون ساڵحیان

فه‌ریدوون ساڵحی

دوو چیرۆكی کورت فه‌ریدوون ساڵحیان ۱ چاوه‌ڕوانی، چه‌ن رۆژێکه‌ چاوه‌ڕوانی. خۆت سه‌رقاڵی ئه‌م کار و ئه‌و کار ئه‌که‌ی، به‌ڵکوو چاوه‌ڕوانیه‌که‌ت بڕه‌وێته‌وه‌، به‌لام هه‌ر دێت و درێژتر و کوشه‌نده‌تر و تاقه‌ت پڕووکێن‏تر ئه‌بێت. تاوتاو له‌ خۆت وه‌ڕه‌ز ئه‌بی، نازانی چی بکه‌ی. بیروهۆشت لای خۆت نیه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و، یان که‌س و کارت قسه‌ ئه‌که‌ی. ئێستاش پاڵت به‌ ... درێژەی بابەت »

گێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا

seyd qadr

گێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا سه‌یدقادرهیدایه‌تی (ته‌کامول‌) یه‌کێکە له‌ تیۆرییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می مۆدێرن؛ عه‌قڵ‎باوه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ و پۆزێتڤیسته‌کان و به‌ گشتی زۆربه‌ی مۆدێرنیسته‌کان، پێشکه‌وتن و هه‌موو گۆڕان‎کارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ پێی تەكامول و گه‌شه‌کردن شی ده‌که‌نه‌وه‌.‌ به‌ گوێره‌ی تیۆریی ته‌کامول، هه‌موو گۆڕان‎کارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و زانستییە‌کان له‌ گه‌شه‌كردن و پێشکه‌وتن‎ دان.  ته‌کامول‎باوه‌ڕه‌کان پێیانوایه‌ که‌ هه‌موو ڕووداوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ... درێژەی بابەت »

خوێندنه‌وەی چیرۆکی “له‌دێرسیم مردم، له‌بانه‌ شێت بووم”

مەحمود نەجمەدين

كۆكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ دابڕاوه‌كانی جه‌سته‌ له چیرۆكی له‌دێرسیم مردم، له‌بانه‌ شێتبووم-ی مه‌حمود نه‌جمه‌دین- دا  ‌دانا عەسکەر كاتێك ده‌گوترێت رۆمان و ئه‌فسانه‌ په‌یوه‌ندی به‌شارو عه‌قڵییه‌تی نووسینه‌وه‌ی شاره‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ چیرۆك په‌یوه‌ندی به‌شارو شارستانیه‌ته‌وه‌ نییه‌،  هه‌موو ده‌زانین به‌شێكی زۆری شارستانییه‌ته‌كانی دونیا له‌یۆنانی كۆنه‌وه‌ له‌سه‌ر شیعرو ئه‌فسانه‌ بنیاد نراون،  واتا چه‌نده‌ شیعر رۆڵی له‌بنیادی عه‌قڵیی شاردا هه‌بووه‌ ئه‌فسانه‌ش هیچی له‌و رۆڵه‌ ... درێژەی بابەت »

خانمی سین / بریا کاکه‌سووری

بریا

  [خانمی سین] بریا کاکه‌سووری   پێشكه‌شه‌ به‌ هه‌ڤاڵانی هێژا و خۆشه‌ویستم تاهیر قادرزاده‌ و خالید شێخی! هیچ‎کام له‌و رابردووه‌مان له‌ بیرنه‌چووبۆوه‌. هه‌رچه‌ند مانگ جارێ دانیشتبایه‌ین، باسی زۆرشتمان ده‌کرد و زۆرجار هێنده‌ ده‌گه‌ڕاینه‌وه‌ ئه‌وڕۆژانه‌، به‌ چاک و خراپه‌کانیه‌وه‌، به‌خۆش و ناخۆشی‏یه‌کانیه‌وه‌، به‌ گشتی له‌ کات و شوێن داده‌بڕاین. به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رخۆش بوایه‌ین. سۆهراب زۆرجار دڵی پڕده‌بوو؛ زۆرجار هێنده‌ی جنێو ... درێژەی بابەت »

به‌فرانبار / خالید خاکی

خاكی

بەفرانبار خالید خاکی بێ‌بڕانه‌وه‌ و به‌رده‌وام به‌فر ده‌باری. بریسه‌ی به‌فر هه‌ته‌ری چاوی له‌ خاچ دابوو؛ گشت شوێنێ سپی ده‌کرده‌وه‌ و کڕێوه‌ و بۆران ته‌نگی‏پێ‏هه‌ڵچنی بوون. سۆزه‌ سۆزره‌ت تان‏وپۆی جل‏وبه‌رگ و پێست و گۆشتی وه‌لا ده‌دا و ده‌چزا به‌ مۆخا. هه‌رچه‌ن که‌ له‌ مێژ بوو هه‌ر به‌ده‌ور خۆیان‏دا ده‌سووڕان، به‌ڵام چاریان ناچاربوو و ده‌بوا بۆ داکۆکی له‌ ژیان هه‌نگاو هه‌ڵگرن. چما ... درێژەی بابەت »