هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : چیرۆک

چــێــرگ / حوسێن شێربه‌گی

حوسین شیربەگی

چــێــرگ حوسێن شێربەگی * خوێنەری بەڕێزی ئەم كیتابە، شتێك باش بزانن و لە یادی مەكەن: لە ژوورێكی گەورەی چوارگۆشەی ناڕێك‌وپێك‌دا كە نازانین ناوی بنێین چی! ژووری دادخوازی؟ قەڵای خانی قەسەبچە؟ مزگەوت یان هەر ناوێكی ئێوە پێتان خۆش بێ؛ بەڵێ لە ژوورێكی ئاوهادا چەند كەسێك بە دەوری یەكەوە ڕاوەستاون و لە تەگبیر و بیروڕادان! بەڵام بۆ چ مەبەست و كارێك؟ دەست ... درێژەی بابەت »

حه‌کایه‌تی جیرانێکی ئێمه‌ / عه‌لی غوڵامعه‌لی

عه‌لی غوڵامعه‌لی

حه‌کایه‌تی جیرانێکی ئێمه‌ عه‌لی غوڵامعه‌لی ده‌بوو بکوژرێ. ده‌بوو بیکوژن. بۆ نه‌یان ده‌کوشت، نازانم. من ده‌بوو بیکوژم. هه‌ر چه‌ن منداڵ بووم به‌ڵام زۆر شتی سه‌یر و ناحه‌زم پێوه‌ دیبوو. ئه‌ووه‌خت که‌م که‌س تریاکی ده‌کێشا، ئه‌و میوانی پێوه‌ ده‌گرت و له‌سه‌ر نه‌شه‌یی گولله‌ی ده‌نا به‌ ئاسمانه‌وه‌؛ له‌ بن پێی ڕه‌فێقه‌کانی هه‌ڵده‌کرد و ده‌گه‌شاوه‌. گوێمان ده‌گرت له‌ ماڵی خۆمان له‌ شریخه‌ی گولله‌ی ئه‌و ... درێژەی بابەت »

مامم / ناسر فەتحی

nasr

مامم ناسر فەتحی من چوار مامم هەیە، نا نا سێم هەیە، بابیشمم رەگەڵ خست، بابم خۆ مامم نییە. لە رۆژی مردنی نەنکم دا باسی مامە گەورە بەرازەکەم و مامە بچووکەکەمم بۆ کردبوون؛ بۆم نەکردبوون؟ دەی باشە ئێستا بۆتان دەکەم، جارێ با ئەوە بڵێم: وا دەڵێم مامە گەورە و بچووکەکەم، دەڵێی باسی فەرخە فڕووجەکانم دەکەم! بەڵێ، نەنکم مرد. نەنکە حەمامیانم. دایکی ... درێژەی بابەت »

خمخۆرکی خوێن/ ئەمین گەردیگلانی

ئەمینی گەردیگلانی

خمخۆرکی خوێن ئەمین گەردیگلانی «نە ئەوەیە ئەم شەوگارە کۆتایی پێ‌بێ، نە ئەوەشە ئەم خەونە دوابڕاوە دەستم لە کۆڵ بکاتەوە. چبکەم؟ پەنا بۆکێ بەرم؟ چیم لەدەست دێ؟ تەنیا خەم و دڵەڕاوکێم بۆ ماوەتەوە. بەدەست خۆم نەبوو، ئەو قسەیە بەرچاوی تاریک کردم، هۆش و بیرم لا نەما…» دانیشتووە و لەبەر خۆیەوە ورتەی دێ، هەرتاوێ پەیتووکەی چاوی لەسەر شوێنێک دەنیشێتەوە. جاروبار دەکەوێتە دڵەکوتێ ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنووسی له کوردستان بەڕێوە ئەچێ

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤دا کۆڕێک لە ژێر ناوی “خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنووسی لە کوردستان” بەڕێوە ئەبات.ئەم کۆڕه به وتاربێژی “رەحیم عەبدولڕەحیم زاد،چیرۆکنووس و دەرهێنەری شانۆ،رۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ٩٤ کاتژمێر ٥تا٧ی ئێوارێ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە ئەچێ. هاتن بۆ هەمووانه. درێژەی بابەت »

هیشتازووە بۆ مردن/ چنار بوداغی

هیشتا زووە بۆ مردن

“هێشتا زووه بۆ مردن” چنار بوداغی   هاتن له کێوەکه ئاوەژوو بنەوه دەنگی گوللەی تۆپێکیان بیست ڕاست له حەساری ئەو ماڵه کەوت وا چەند ساتێک لەوەپێش لەوێ هاتبوونه دەرێ. چەند ساتێک لەوەپێش کەژاڵ به هەڵەداوان بەرەوپیری هاتبوو و تا گەیشتبوویه، پشتێنەکەی کردبۆوە و لۆیەکی لێ داقڵیشاندبوو و بە چاوی پڕ لە فرمێسک و هەنیسک دانەوه، جیگایی گوللەکەی توند بۆ بەستبوو ... درێژەی بابەت »