هەواڵ

ئەرشیڤی تاگەکان : یونس رەزایی

کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی کوردی له بۆکان بەڕێوە چوو

7

رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٥ی هەتاوی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر دوو بەرهەمی تازەی به نێوەکانی “جومعەکان” لە نووسینی شاعیری بۆکانی سەعید نەجاڕی ناسراو به ئاسۆ و کۆمەڵە چیرۆکی ” مەرگەژین” لە نووسینی نووسەری بۆکانی بریا کاکەسووی لە هۆڵی سیمۆرغ هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە برد. سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکه جەلال نەجاری ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی غه‌زەله‌کانی سێ غه‌زەلنووسی بۆکانی به‌ڕێوە چوو

IMG_2166

رۆژی شەممه ۲۶ی بەفرانبار دووهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، بەرێوە چوو. ئەم دانیشتنه تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی غەزەلەکانی سێ غەزەلنووسی لاوی بۆکان بەرێزان جەلال نەجاری، لوقمان پیربادینی و سیروان ئەولازادە. لە سەرەتای کۆڕەکەدا ، پێشکەشکاری بەرنامەکه رێزدار مەحموود محەمەدیان پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان و ئاماژه به کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن ، داوای ... درێژەی بابەت »

خوێندنه‌وەی کورته شێعرێکی یوونس رەزایی / ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی

2015-07-18 16.18.41

“برینەکان بەرابەر بەش نابن هاوڕێیان” خوێندنەوەیەکی کورتی شیعرێکی بەڕێز “یوونس رەزایی” ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی سەرما و سۆڵی زستانە و سروشتی مردوو لە ناو بەفری زیندوو دا ورتەی نایە،خەم لە دڵی کەس دا کەمترخەم نییە و زەفەر دەباتە ڕۆحی گشت بوونەوەرێکەوە. بای بە سام و تووڕە خۆ بە هەموو شاخ و داخ و دەریا و دارستان و شار و کۆڵان و شەقام ... درێژەی بابەت »

شێعرێک به‌ ڕیتمی ڕووبار / د.رەهبه‌ر مه‌حموودزادە

1

  شێعرێک به‌ ڕیتمی ڕووبار سووکه‌ سه‌رنجێک له‌سه‌ر شێعری “نه‌شته‌ر! به‌ ڕه‌نگێکی دیکه‌ی تره‌وه‌” ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده‌  (۱) یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێعری شێت کار کردن و کایه‌ کردن به‌ “وێنه‌ی حه‌ره‌که‌تی”یه‌. ئه‌م شێوازه‌ بۆ سازکردنی ئیماژی شێعری، به‌ شێعری شێته‌وه‌ هاته‌ ناو پانتای شێعری کوردییه‌وه‌. یوونس ڕه‌زایی له‌ نێوان دوو بژارده‌ی ستراتێژیکی “جووڵه‌ پێدانی وێنه‌” و “وێنه‌ سڕینه‌وه له‌ شێعر‌”، بژارده‌ی ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی شێعرەکانی یوونس رەزایی به‌ڕێوە دەچێ

rezayee

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان پینجەمین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی پاییزی ۹۴ی تەرخان کردووە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی شاعیری بۆکانی ، رێزدار یوونس رەزایی. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتین لە بەڕێزان د.رەهبەر مەحموودزادە، د.محەمەد رەحیمیان ، ئەحمەد چاک. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشنەممه ۱۴ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد (ساڵۆنی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ. ... درێژەی بابەت »